Soran Omar

داوامان لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە لەو ٥٠٠ ملیار دینارەی تەرخان کراوە وەک بودجەی فریاکەوتن، قەرەبوی زەرەرمەندانی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی هەرێمی کوردستانی پێ بکرێتەوەو ئەو پردو شوێنانەی زیانیان بەرکەوتووە چاکبکرێنەوەو ئەو ماڵ و هاوڵاتیانەی زەرەرمەند بوون قەرەبوو بکرێنەوە.

ئەمەش بەلیژنەیەک لەعێراقەوە بەهەماهەنگی پارێزگاکانی هەرێم ئەنجام بدرێت و لەلایەن چاودێری دارایی فیدراڵەوە وردبینی بکرێت تاکو قەرەبووەکە بەدادگەری بگاتە دەستی خەڵکی زەرەرمەندو ئەو شوێنانەی پێ چاک بکرێتەوە.

Share this