لەگەڵ ٢٥ پەرلەمانتاری دیکە داوای سێ موچە نەدراوەکەی ساڵی ٢٠٢٣ ی فەرمانبەران-مان ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد
پوختەی داواکە:
لەبڕیاری دادگای فیدراڵی ڕۆژی (٢١/٢/٢٠٢٤) لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لەناوەڕۆکی بڕیارەکەدا کەخوێندیەوە دەڵێت ( ئەگەر هەرێم پابەند نەبوو بە بڕگەکانی (أ، ب، ج، ء) لە بڕگەی دووەمی مادەی (١٢) لەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، پێویستە خەڵکی کوردستان بێ بەش نەکرێت لە قوتی ڕۆژانەو سەرچاوەی بژێویی).
پاڵپشت بەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی کە موچەی سێ مانگی موچەخۆران و خانەنشینانی هەرێم لەساڵی ٢٠٢٣ نەدراوە، داواکارین ئەو موچە نەدراوانە بدرێتەوە بەخەڵکی کوردستان، بۆ هەرمانگێک (٦١٨ ملیار دینار لەگەڵ ٣٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێم ) موچە نەدراوەکانی بەهەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم پێ دەگەڕێنرێتەوە.
خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی لە حکومەتی ئیتحادیە لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێم بڕیاری پێدانی ئەو سێ موچەی بۆ بدرێت.