Soran Omar

نۆ ساڵە حکومەت هاوکاری چاودێری کۆمەڵایەتی بڕیوە!

ئەوەی پێی دەڵێن رعایەی اجتماعی ٩ ساڵە پارەکەیان بڕیون کە ١٥٠ هەزارەو هەژارترین خەڵکی هەرێم لێی سودمەند دەبوو ئەوانیش بریتی بوون لە (بێ ھاوسەر، جیاوەبوو لەھاوسەر، قوتابی خێزاندار، بێ دایک و باب، بەساڵاچوو، نەخۆشی درێژخایەن، بەندکراو، گەورەکچ، ون بوو، ھەژاری بێ کار).
لەتۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی تەنها ٧٦ هەزار کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت نێردراوە بۆ بەغدا لەلیستەکەدا.
بەڵام سودمەندانی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی ژمارەیان ١٦٣ هەزار کەسە، لەرو ژمارە ٧٦ هەزار کەسی کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەتە، ٣٠ هەزار کەم ئەندامی دیکەش لەساڵی ٢٠١٢ ەوە چاوەڕێی هاوکارین هێشتا پێیان نەدراوە، هاوکاریەکەیان ١٥٠ هەزارە، زیاتر لە ٩ ساڵە هاوکاری ٥٩ ھەزار و ٦٠٠ کەس بڕدراوە، تەواوی پارەکەیان دەکاتە ١١ ملیارو ٩٤٠ ملیۆن دینار.
بەھانەی بڕینەکەی بریتی بووە لە بونی گەندەڵی لەسودمەند بوونی کەسانی ناشایستە، بەڵام ستەمێکی گەورەی نان بڕینی ئەو کەسانەبوو کە زۆریان بە دەرۆزەو ڕوشکاندن ھاوکاری کراون و کولەمەرگی ژیانیانیان گوزەرکردوە.

Share this