Soran Omar

نوێنەری یاسایی حکومەتی عێراقی لەنێو دادگای فیدراڵی وتەکانی دژی ئەوەبوو کە موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەدەرەوەی یاسای بودجە ڕاستەخۆ بدرێت، لەگەڵ توطين بوو لەسەر بەشە بودجەی هەرێم، داواشی لەداگای فیدراڵ کرد ئەو سکاڵایە ڕەد بکاتەوە، لەهەمان دادگایی دا نوێنەری یاسایی حکومەتی هەرێم هیچ وشەیەکی لەدادگایەکە تۆمار نیە! 

ئێستە حکومەتی عێراق پابەندی بەبڕیاری دادگای فیدراڵیەوە دەربڕیوە، دەشڵێت تاکو توطين دەکرێ موچە بەلیست دێت بۆ موچەخۆرانی هەرێم، کەچی حکومەتی هەرێم هیچ هەنگاوێکی نەناوە لەبەرژەوەندی موچەخۆران بۆ جێگیرکردنی موچە لەبانکە فیدراڵیەکانەوە، ئەوەشی کەبەلیست موچەکەی هاتووە تائێستە ئامادە نەبووە پارەکە وەربگرێ و دابەشی بکات ! 

حکومەتی هەرێم بەدابەش نەکردنی موچەی مانگی شوبات دەیسەلمێنێ دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیەو بەهانەی جێبەجێ نەکردنەکەشی ئەوەیە پرۆسەکە ئەبێ لەبانکی ئەهلیەوە بێت، بڕیارەکەش دەڵێ ئەبێت لەبانکی حکومیەوە بێت.

ئەگەر بەرژەوەندی خەڵکتان دەوێ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبەرژەوەندی موچەخۆرانە هەنگاو بۆ جێبجێکردنی بنێن.

Share this