Soran Omar

بەپێی وردبینی لیژنەیەکی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم، داهاتی تەنها ٤ مەرز خراوەتە ڕوو، ٢٠ مەرزی دیکە هەیە کە نەحکومەتی هەرێم و نەعێراق بەفەرمی نەیناساندووە! شەش مەرزی دیکە هەیە عێراق بەفەرمی نەیناساندووە! داهاتەکانیشیان نادیارە!
– هەرێم کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆی لە (٦) بواردا دیاریکردووە بەڵام ھیچ یەکێک لەو داھاتانە تەسلیم نەکراوە بۆ وردبینی، لەکاتێکدا سەدان بواری کۆکردنەوەی پارەوەرگرتن هەیە نەخراوەتە ڕوو بۆ لیژنەکە.
– دەوازە سنوریەکان تەنھا (٤) دەروازە و دوو کارگۆی فڕۆکەخانە داھاتیان دیاریکراوە ئەوانبش (ئیبراھیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، باشماخ، پەروێزخان، فڕۆکەخانەی ھەولێر، فڕۆکەخانەی سلێمانی) داھاتەکەیان کەخراوەتەڕوو (٦٦٦ ملیارو ٩٠٠ ملیۆن دینار) بووە، بەم جۆرە دابەش بووە :
– ئیبراھیم خەلیل ٣٥٨ ملیار
– حاجی ئۆمەران ١١٠ ملیار
– پەروێزخان ١١١ ملیار
– باشماخ ٧٨ ملیار
– فڕۆکەخانەی ھەولێر ١٣ ملیار
– فڕۆکەخانەی سلێمانی ٤ ملیار
– حەوت بەڕێوەبەرایەتی گومرگیش ھەیە (سلێمانی، زاخۆ، ڕاپەڕین، ھەولێر، دھۆک، مێرگەسور، بەڕێوەبەرێتی گشتی گومرگ) داھاتیان (٥٣ ملیارو ٧٤٣ ملیۆن دینار)ە.
– شەش دەروازەی دیکە ھەیە لەلایەن حکومەتی ھەرێم دانی پێدانراوە لەلایەن حکومەتی عێراق بەفەرمی نەناسێنراوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا ئەنجام دەدرێت ئەوانیش (کێلێ، سەیران بەن، سەرتەک پشتە، شوشمێ، سەرزێڕ، سێماڵکا)
– (٢٠) دەروازی دیکە ھەیە لەلایەن حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراقیشەوە دانی پێدا نەنراوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا ئەنجام دەدرێت (زەڵێ، قندۆڵ، موسک، چۆمان، شایدین، بارێ، سیرین، میشیاو، کونە وشک، ئەحمەد ئاوا، کونە مێرو، دارۆخان، بادالان، وشیای، دەرەی مەر، ھاوار، کمە، بیارە، بیمارۆک، ھاوار).
لە ١/١ تاکو ٣١/٦/٢٠٢٣ بڕی (٢ ترلیۆن و ٨٣ ملیار دینار) خراوەتە ڕوو لەناویدا (١٥٩) ملیار دینار تۆمارکراوە کەلەئەمریکیەکان وەرگیراوە.

ئەم مەرزە ناڕەسمیانە یەکێکە لەو دۆسیانەی کارم لەسەری کردووەو بەردەوامم…

Share this