Soran Omar

وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی داوای داهاتی ناوخۆی مانگی یەک و دوو دەکات کە ٩٠٥ ملیار دینارە، پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو داهاتە کە مەرجی بەردەوامی موچەیە بیخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هیچ بەهانەیەک نەهێنرێتەوە لەسەر ئەو داهاتە تاکو گرفت دروست نەبێت.

بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کەلەخاڵی یەکەم دەڵێ دەبێت سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق موچە بە توطين بدات، خاڵی سێیەم سەرۆک وەزیرانی هەرێمیش پابەند دەکات ڕادەست کردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی! ئەگەر داهاتی نانەوتی نەدات هەرێم، عێراق بودجەی تەشغیلی و استثماری نانێرن بەڵام بۆ موچە دەبێ داهاتی ناوخۆ تەسلیم بکەن.

Share this