Soran Omar

ڕانیە: نوسینگەی سۆران عومەر پێشوازی لە ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان دەکات

بەڕێزان 

 ئارام کەمال بەڕێوەبەری پرۆژە لە رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان

 بوار قادر محمد/ تیمی رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان

ڕۆژی چوارشەممە٢٩-٥-٢٠٢٤، نوسینگەی پەرلەمانتار (سۆران عومەر) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ستافی یاوەری پێشوازییان کرد لەڕێكخراوی ‏كوردستان بۆ هەمووان، لەکۆبوونەوەیەکدا چەند پرسێکی پەرلەمانتاری و رێکخراوەیی و گرنگ پەیوەندی نێوان دەنگدەرو دەنگ پێدارو تاوتوێکران.

هەروەها جەخت لە گرنگی ئەم نووسینگانە کرایەوە لەو شوێنانەی کە نووسینگەی فەرمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، بۆئەوەی هاووڵاتیان بتوانن لەو نووسینگانە سکاڵاو داواکاری خۆیان بگەیەنن.

لە کۆتایشدا تیمی پڕۆژە، سوپاسی بەڕێوەبەر و ستافی نووسینگەی پەرلەمانتار (سۆران عومەر)یانکرد لە بەرامبەر تێگەیشتنی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلیمانی و نوێنەرانی) و هیوایانخواست کە ئەم سەردانانە بەردەوامیان هەبێت.

پەرلەمانتار (سۆران عومەر) لەسنوری بازنەی هەڵبژاردنی ژمارە (٤)ی پارێزگای سلێمانی، لەبەر نەبوونی نووسینگەی فەرمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لەسەرەتای دەستبەکاربوونیان لە خولی پێنجەمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) نووسینگەیەکی تایبەتی کردۆتەوە بۆ بینینی هاووڵاتیان و فەرمانگەکانی سنورەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە کێشەو داواکارییەکانیان و گەیاندنیان بەلایەنە پەیوەندیدارەکان.

Share this