Soran Omar

سۆران عومەر، سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەپەیامی ڕاگەیاند” ئەمڕۆ لەشاری بەغداد سەردانی بریندارانی شەڕی غـ….ـەززەی كردووە و لەدۆخی تەندروستی و پێداویستیەكانییانی پرسیوە.

سۆران عومەر دەڵێت: ئەم كاروانەی بریندارەكانی غـ….ـەززە ژمارەیان 21 بریندارە لەگەڵ 26 كەسی دیكە لەوڵاتی میسرەوە گوازراونەتەوە بۆ عێراق و لە نەخۆشخانەی دارولتەمڕیزی بەغدا چارەسەریان بۆ ئەنجام دەدرێت، بڕیارە گواستنەوەی بریندار لە قاهیرەوە بۆ عێراق بەردەوام بێت.

بە وتەی سۆران عومەر، بریندارەكان پێكهاتوون لە منداڵ و ژن و گەنج و كەسانی بەتەمەن سەرەڕای بەركەوتنیان بە بۆردومانەكان، پێشتر توشبووی شێرپەنجەبوون و لە ئێستادا سەرەڕای برینداریان بە بۆردومانی قەوارەی زایـ،ۆنـ،ـی چارەسەری شێرپەنجەش وەردەگرن و چەندین نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدراوە.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: هەر بریندارێكی غـ….ـەززە چیرۆكێكی غەمناكی لەدەست دانی كەسەنزیكەكانی هەیە ئەمە جگە لەوەی باس لەو كۆمەڵكوژی و تاوانە گەورە دەكەن كەبەردەوام دەرهەق بە خەڵكی غـ….ـەززە ئەنجام دەدرێت.

Share this