Soran Omar

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی نەوتی هەرێم و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ٢٠٢٣ و بڕیاری دادگای فیدراڵی 59/اتحادية 2012) وموحدتها (10/اتحادية/2019) کەلە (١٤/٢/٢٠٢٢) دەرچووە تێیدا هاتووە پێداچونەوە بەگرێبەستی نەوتیی هەرێم بکرێت، نەوتەکە رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت و بەشە بودجەی هەرێم لەیاسای بودجەدا زەمان بکرێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق بەفەرمی وەڵامی داوەتەوە:

لە ٢٥/٦/٢٠٢٣ تاکو ٣٠/١١/٢٠٢٣ ڕێژەیەک نەوتی خامی هەرێم بە عێراق دراوە لەڕێی پاڵاوگەی کار-ەوە، لەو بەروارە بەدوا ئەو نەوتەش نەدراوە بەعێراق.

بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی چەند لیژنەیەک پێکهێنراوە لەسەر کرێی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو هەناردەو وەبەرهێنان لەکێڵگەکان، بۆ ئەم مەبەستە لە ٢/٥/٢٠٢٤ بەنوسراوی فەرمی حکومەتی هەرێم ئاگادار کراوەتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە تایبەت بەڕادەست کردنی گرێبەستە نەوتیەکان و پێداچونەوە پێیاندا. 

کۆبونەوەی هەردوو لا وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانەسروشتیەکان و کۆمپانیا بیانیەکان لەسەر ئەم بنەمایە.

Share this