هەر لەم کابینەدا بەنوسراوی ژمارە (٥٥٠١ لە ١٢/٤/٢٠٢٢)ی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان بڕیاردرا بە تەرخان کردن و خەرج کردنی بڕی (٧٠ ملیۆن و ٤٥ هەزار دۆلار) بەشێوەی نەختینە بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ! وەزارەتی پلاندانانیش بەنوسراوی ژمارە (١٣٩٨ لە ١٨/٥/٢٠٢٢) بڕی (١٠١ ملیار دینار) تەرخان دەکات بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە!
کەچی دوای دووساڵ و دوو مانگ جارێکی دیکە دێن ٧٨ ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ تەرخان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی پدۆژەکە! وەڵا خەڵکی چەمچەماڵ گوناحە بۆ وا گەمە بەژیان و گوزەرانیان دەکەن!