Soran Omar

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 24/6/2024 په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشوازی له‌ رێكخراوی سی پی تی كرد به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌په‌لاماردانی ووڵاتانی دراوسێ بریندار و شه‌هید بوون.

هه‌روه‌ها رێكخراوی ناوبراو هه‌ستاون به‌ تۆماركردنی ناو و زانیاری ته‌واوی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ تاوه‌كوه‌ له‌رێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌.

Share this