حکومەت شکستی خواردوە لەکۆنترۆڵ کردنی بازاڕی دراوو بانکی ناوەندی ئەرکی خۆی بەجێنەهێناوە لەسەقامگیری نرخی دینارو ڕاگرتنی بەهاکەی، سپیکردنەوەی پارە بەشێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە، کۆمەڵێ دەسەڵاتداری گەندەڵ دەستیان بەسەر جومگە هەستیارەکانی حوکمڕانیدا گرتووەو باجی ئەم دۆخەش خەڵک دەیدات.
ئێستە قەیرانی سوتەمەنی بەنزین و گازو غاز سەریهەڵداوە سەرەڕای گرانی نرخی کاڵا، بەرزیی نرخی دۆلار قازانجی بۆ کۆمەڵێ بانک و کۆمپانیایە کە خەریکە عێراق توشی مەترسی داڕمانی ئابوریەکەی دەکەن.
ئەگەر ئەم دۆخە بەزویی چارەسەر نەکرێ ئەوا حکومەت پارەی پێویستی لەبەردەست نامێنێ بۆ موچەی فەرمانبەرەکانی.
محمد شیاع سودانی خۆی کەسێکی باشە، پێشینەی گەندەلکاریی لەسەر تۆمار نەکراوە بەڵام ئێستە سەرۆکی حوکمڕانیەکی گەندەڵە کە گەندەڵکاری گەورەی دەسەڵاتدار ڕەگ و ڕیشەی لەناو حکومەت دا داکوتاوە، بەمجۆرە بڕوات لەئایندەیەکی نزیک دا ناڕەزایەتی گەورە دەست پێدەکاتەوە.
پێویستە ئەم چینە گەندەڵەی کە هەر خەریکی پشک و پارەو دزین بەئاگا بێنەوە دوای ٢٠ ساڵ لە حوکمڕانی وڵات ڕۆژ بۆ ڕۆژ وێرانتر دەبێ خەڵک برسیتر دەبێ گەنج و لاو سەرگەردانتر دەبن، کۆمەڵگە لەبەریەک هەڵوەشاوەتەوە تاسەر ناتوانن لەگەندەڵی بەردەوام بن و بەچەک و هێز ناڕازیەکان سەرکوت بکەن.