Soran Omar

لەبری تەکلیفی موچە تەوطينى موچە بکەن

هێزی ئەمنی دوای وردبینی لەلایەن چاودێری دارایی تێبینی زۆری لەسەرە، بەڵام وەک لیستی موچە کەمترین ناوی هێزی ئەمنی خراوەتە بەردەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ!

خانەنشینی بەلیستی پێشوو موچەکانیان دێت چونکە پێویستە لیژنەکەی دروستکراوە کارەکانی ئەنجام بدات بۆ چۆنێتی هاتاکردنی خانەنشینی و چارەسەری پارەی سندوقی خانەنشینی!

هەرێم وەک ئەوەی لەیاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە داهات ڕادەست ناکات تەوتینیش ناکات نەوتیش نادات، عێراقیش نەوتێکی ناوێ بەو گرێبەستە خراپانەی کە نیوەی داهاتی نەوتی هەرێم کۆمپانیای بیانی دەیبات!

هەموو ئەمانە گرفتە بەردەوامەکانن ئەگەر هەرێم ئامادەی چارەسەریان نەبێت، نازانم پرسی موچە بەرەو کوێ دەبات!! 

بۆیە پێویستە لەبری تەکلیف بۆ موچە تەوطينى موچە بکەن چارەسەری کێشەی دەساڵەی موچە بکەن.

Share this