Soran Omar

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەندەری فاوی گەورە، میوانداری چاودێری دارایی فیدراڵیمان کرد تایبەت بەوردبینی لە گرێبەستە ئەنجامدراوەکان و پاشکۆکانیان.

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەندەری فاوی گەورە، میوانداری چاودێری دارایی فیدراڵیمان کرد تایبەت بەوردبینی لە گرێبەستە ئەنجامدراوەکان و پاشکۆکانیان.

عێراق بەو هەموو گەندەڵیەوە داهات و خەرجیەکانی بەئاشکرا دەخاتەڕوو!

داهات و خەرجی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی ٢٠٢٤ ی عێراق ٥٣٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە کۆی داهاتی نەوتی ٥٨ ترلیۆن و ٨٠٢ ملیار دینارە. کۆی داهاتی نانەوتی  ٧ ترلیۆن و ١١٨ ملیار دینارە. کۆی گشتی داهاتەکەی  ٦٥ ترلیۆن و ٩٢١ ملیار دینارە. لەکۆی ئەو داهاتەی عێراق، تەنها ٢٣٠ ملیار دیناری داهاتی هەرێمە! خەرجیەکانی   ٥٨ ترلیۆن …

کارەکانی لیژنەی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم بەبەغدا بەکوێ گەشتووە؟!

موچەی مانگی تەموزی خانەنشینانی هەرێم بەیاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق نێردراوە، هێشتا دیار نیە کەئایا وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەوجۆرە موچەی خانەنشینان دەنێرێت یان نا، ئەمەش پێویستی بە نزیکەی ٧٠ ملیار دینارە. کارەکانی لیژنەی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم بەبەغدا بەکوێ گەشتووە؟! لە ٢٣/٦/٢٠٢٤ نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی دروست کرد بۆ جێبەجێکردنی …

دەربارەی موچەی مانگی تەموز تاکو ئێستە وردبینی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەردەوامە بۆ لیستەکانی موچە، هەرکات وردبینیەکە تەواو بوو تەمویلی موچە دەست پێدەکات، چارەسەری یەکجاریی موچەو لیستەکان و ئەم دواکەوتنانە توطينە تاکو هەرێم توطين نەکات کێشەی موچە چارەسەر نابێت.

دەربارەی موچەی مانگی تەموز تاکو ئێستە وردبینی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەردەوامە بۆ لیستەکانی موچە، هەرکات وردبینیەکە تەواو بوو تەمویلی موچە دەست پێدەکات، چارەسەری یەکجاریی موچەو لیستەکان و ئەم دواکەوتنانە توطينە تاکو هەرێم توطين نەکات کێشەی موچە چارەسەر نابێت.

کارگەی چیمەنتۆی لەیلان لەسەر دوکەڵەکەی کەبڵاوی دەکاتەوە، پاش ئاگادارکردنەوە پابەند نەبووە، بۆیە غەرامەکرا بە ٢٤١ ملیۆن دینار هەر پابەند نەبووە، دواجار درا بەدادگا..

کارگەی چیمەنتۆی لەیلان لەسەر دوکەڵەکەی کەبڵاوی دەکاتەوە، پاش ئاگادارکردنەوە پابەند نەبووە، بۆیە غەرامەکرا بە ٢٤١ ملیۆن دینار هەر پابەند نەبووە، دواجار درا بەدادگا..

سەردان و پشتیوانی لەکارەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق

ئەمڕۆ دووشەممە، 8/5/2024، د.عەمار سوبحی خەڵەف، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، پێشوازیکرد لە پەرلەمانتار سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمان. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گرنگترین بابەتەکانی پەیوەست بە ڕێکارەکانی چاودێری و وردبینی کە لەلایەن دیوانەوە لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت ئەنجام دەدرێن تاوتوێ کران.  پەرلەمانتار سۆران عومەر ستایشی وردبینی و پیشەیی بوونی بەرزی …

پاڵاوگە نایاساییەکان نەوتی دزراوی سوریاو عێراق و داعـ*ـشی  تێدا دەپاڵێورا

پاڵاوگە نایاساییەکان نەوتی دزراوی سوریاو عێراق و داعـ*ـشیت ێدا دەپاڵێورا ساڵی ٢٠١٥ فشارمان خستە سەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ داخستنیان ڕوپێوێکیان کرد لیستی ١٩٠ پاڵاوگەی نایاسایی نەوت و ١٨ مستودەعی نایاسایی سوتەمەنیان هێنایە پەرلەمان، هەندێکیان داخست بەڵام زۆرینەی کاری دەکرد، بەڕاشکاوی ئاشتی هەورامی وتی: ئێمە ئیشمان بەو پاڵاوگانەیەو پاڵاوتنمان بۆ دەکەن!  ئەم پاڵاوگانە نەوتی قاچاخ …

بەنوسراوی فەرمی داوای خاوەن کارگەو کێڵگە و بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم گەیاندە سەرۆک وەزیران تاکو چارەسەری ئەم دۆخە نوێیە بکەین…

ساڵێک لەمەوبەر عێراق بڕیاریدا چوار بازگە لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم و عێراق دابنێت، پێشتر شاندی حکومەتی هەرێمم لێ ئاگادارکردەوە کەچی وتیان ئەوە هیچ نیە عێراق جێبەجێی ناکات، بەڵام دوای ساڵێک بڕیارەکەی جێبەجێ کردو (٤) بازگەی پشکنین و وردبینی گومرگی فیدراڵی داناوەو خاوەن کارگەو کێڵگەکان توشی زیانی گەورە دەبن : ١- خاڵی پشکنینی فایدە لەنێوان موسڵ و …

تایبەت بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی

ئەوەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠١٦ یە. هەموارەکە یەک مادەیە ئەویش زیادکردنی پێناسەی تاوانی ئینتمایە بۆ گروپە ئیرهابیەکان لە مادەی (٤) بڕگەی دووەم نەم جۆرە: الجريمة الارهابية التي نشأتها قتل او عاهة مستديمة و جريمة تخريب مؤسسات الدولة و جريمة محاربة القوات المسلحة العراقية وكل جريمة …