Soran Omar

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لەوەڵامی بەدواداچونمان بۆ دامەزراندنی دەرچووانی سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی هەرێم.

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لەوەڵامی بەدواداچونمان بۆ دامەزراندنی دەرچووانی سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی هەرێم، ئاماژە بەوە دەکات هەموو ڕێکارەکان لای ئەوان تەواو بووەو لە ١١/٥/٢٠٢٣ دۆسێکەیان ئاراستەی ئەنجومەنی ڕاژەی ئیتحادی کردووە .

ئەمڕۆ لەپەیوەندی لەگەڵ بەڕێز دکتۆر حەیدەر نوری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە، دەربارەی ئەو بڕە کەمەی گەنم (٣٧٥) هەزار تەن کە دانراوە لە جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت.

ئەمڕۆ لەپەیوەندی لەگەڵ بەڕێز دکتۆر حەیدەر نوری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە، دەربارەی ئەو بڕە کەمەی گەنم (٣٧٥) هەزار تەن کە دانراوە لە جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت، بەڵێنی دا پێداچونەوەبەو ڕێژەدا بکەنەوەو بڕیارێکی نوێ بدەن بۆ وەرگرتنی گەنمی زیاتر لەجوتیارانی هەرێم. دکتۆر حەیدەر ئاماژەی بەوەکرد لەکۆبونەوەکانی دیاریکردنی ڕێژەی گەنمی جوتیارانی هەرێم کە وەربگیرێت شاندی هەرێم …

پاتری سەیارە هەیە لەبازاڕدا دەفرۆشرێ بە ٦٠ ئەمپێر لەراستیدا ٩ ئەمپێرە!

پاتری سەیارە هەیە لەبازاڕدا دەفرۆشرێ بە ٦٠ ئەمپێر لەراستیدا ٩ ئەمپێرە! لەڕێی کۆنترۆڵی جۆری عێراقەوە بەدواداچونم کردوە بۆ باتری سەیارە کە هاوردەی عێراق و هەرێم دەکرێ، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار ڕێگە بەم کاڵا کۆپی و خراپانە نەدات. پاش بەدواداچون و ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو پاتریانەی ئۆتۆمبیل کەلەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دا ھاوردە دەکرێت، (٩) جۆری …

دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی عێراق دەست بەوردبینی لەسەر بانکی کوردستان دەکات لەسەر بردنە دەرەوەی پارەو شاردنەوەی پارە لە هالک بانکی تورکی و چەندین دۆسێی دیکەی نایاسایی

دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی عێراق دەست بەوردبینی لەسەر بانکی کوردستان دەکات لەسەر بردنە دەرەوەی پارەو شاردنەوەی پارە لە هالک بانکی تورکی و چەندین دۆسێی دیکەی نایاسایی.

پێویستە ئاوارەکانی هەرێم بگەڕێنەوەو نابێت بەکاربهێنرێن بۆ تەزویر لەهەڵبژاردنەکان دا.

پێویستە ئاوارەکانی هەرێم بگەڕێنەوەو نابێت بەکاربهێنرێن بۆ تەزویر لەهەڵبژاردنەکان دا. سەردانی بەڕێز خاتوو ئیڤانا جابرو وەزیری کۆچ و کۆچبەران سەبارەت بە دۆخی ئاوارەکان لەهەرێمی کوردستان و گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان ئەمەش یەکێکە لە خاڵەکانی کارنامەی حکومەت. پێویستە ڕێگریەکانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان لەزێدی خۆیان چارەسەری کۆتایی بۆ بکرێت و دۆسێی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ …

لە دادگای فیدراڵی سکاڵام لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ بەداوای ژمارە ( ٨٥/اتحادیە/٢٠٢٣) لە دادگای فیدراڵی سکاڵام لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو مادە یاسایەی کە ١١ کورسی کۆتای بە پێکهاتەی تورکمان و مەسیحی و ئەرمەن بەخشیوە. وردەکاریەکەی بۆ ڕۆژانی دادگایەکە…

گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تەنی بە ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگیرێ.

گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تەنی بە ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگیرێ، داوام کردبوو لەبەر گرانی پەینی کیمیاوی و دەرمانی قڕکەر لەپێناو هاوکاری جوتیاران نرخەکە زیاد بکرێ، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژە بەوە دەکات بەهەمان نرخی ٨٥٠ هەزار دینار تەنی گەنم وەردەگرن. لە پرۆژە یاسای بودجە داوای ئەوەم کردوە جوتیارانی هەرێمی کوردستان سودمەندبن لەهاوکاری و پشتیوانی پەینی کیمیاوی و …

لەڕێی وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە فۆڕمی خۆراکی هاوڵاتیان لە هەموو عێراق دەکرێتە کارتی ئەلکترۆنی.

لەلایەن بەرنامەى خۆراکی جیهانی، لەڕێی وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە فۆڕمی خۆراکی هاوڵاتیان لە هەموو عێراق دەکرێتە کارتی ئەلکترۆنی، لەڕێی بەرنامەیەکەوە لەموبایلەوە دەتوانرێ گواستنەوەو زیادکردنی منداڵ و گواستنەوەی هاوسەرو هەموو گۆڕانکاریەکان بکرێت. ئەم بەرنامە پەیوەست دەکرێ بەهەموو دامەزراوەکانی حکومەت، لەئێستەدا لەشاری نەجەف ٪٩٥ جێبەجێ کراوە لەدهۆک دەستی پێکردووە.