Soran Omar

بەنداوی باوەنور کەلەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دروست دەکرێ بەڵام لەئێستەدا کارکردن تێیدا وەستاوە.

بەنداوی باوەنور کەلەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دروست دەکرێ بەڵام لەئێستەدا کارکردن تێیدا وەستاوە ، هەوڵماندا لەڕێگەی حکومەتی عێراقیەوە بودجەی بۆ تەرخان بکرێت و دروست بکرێ ، دوای داواکردن لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، داواکە رەوانەی وەزارەتی دارایی و پلاندانان و سەرچاوە ئاویەکان کرا بەڵام بەداخەوە پاش دراسەکردنی وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکان ڕەفزی کرد ئەو بەنداوە دروست بکات.  

سیستمی ئەلکترۆنی پاسپۆرت کێشەی هەیەو نرخەکەشی زۆر زیادکراوە.

سیستمی ئەلکترۆنی پاسپۆرت کێشەی هەیەو نرخەکەشی زۆر زیادکراوە. بەمەبەستی بەدواداچون بۆ سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی سلێمانیم کرد و لەگەڵ عەمیدی مافپەروەر بەڕێز کاک سالار گفتوگۆی کەموکوڕی و پێداویستیەکانی ئەم سیستمە نوێیەمان کرد، لەبەسەرکردنەوەی قۆناغەکانی دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی دەرکەوت ؛  لەئێستەدا دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوەیە کە تەنها پێنج شەممان یەک …

بۆمبە مەترسیدارەکە بووە بەیاسا.

بۆمبە مەترسیدارەکە بووە بەیاسا پێویستە حکومەتی هەرێم لەدادگای فیدراڵی تانە بدات لە مادەی ١٣ بڕگەی حەوتەم لەیاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ -٢٠٢٤-٢٠٢٥ کە باس لەوە دەکات : لەبونی کێشە لەتێڕوانین لەسەر لەسەر ماف و پابەندیەکان لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لیژنەیەک لەهەردوو دروست دەکرێ و لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا هەوڵی چارەسەری دەدەن ئەگەر چارەسەر نەبوو ئەنجومەنی …

نوسراوێکی سۆران عومەر..میدیاو دادگاو شەقامی ئەردەن دەهەژێنێت.

نوسراوێکی سۆران عومەر  میدیاو دادگاو شەقامی ئەردەن دەهەژێنێت دوای ئەوەی سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی كۆمەڵ، داوایەكی یاسای لە دژی ئەو بانکی شیمال جوڵاندو ئاراستەی دادگای کەرخی بەغدا کران لەسەر بەهەدەردانی زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینار، ئەم بابەتە لە شەقامی ئەردەن كاردانەوەیەكی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا. كاردانەوەكانیش دوای ئەوەدێت، تەواوی میدیاكانی ئەردەن، …

یەکێک لە پێشنیارە خراپەکانی لیژنەی دارایی کەلە مادەی ٢١ و مادەی ٤٢ پرۆژە یاسای بودجە دانراوەو بارگرانی بۆ سەر ژیانی هەموو هاوڵاتیان دروست دەکات.

  یەکێک لە پێشنیارە خراپەکانی لیژنەی دارایی کەلە مادەی ٢١ و مادەی ٤٢ پرۆژە یاسای بودجە دانراوەو بارگرانی بۆ سەر ژیانی هەموو هاوڵاتیان دروست دەکات ، داواکارم لەپەرلەمانتارانی کوردو عەرەب و شیعەو سونە دەنگی پێ نەدەن: ـ دانانی باجی فرشتن بەڕێژەی ٪١٠ لەسەر کارتی موبایل و ئینتەرنێت. – دانانی باجی ٪٥ لەسەر بەنزین و ٪١٠ …

٢٩ هەزار هاوڵاتی ئاوارەی عەرەب لەسلێمانی گەڕاونەتەوە شارەکانی خۆیان.

٢٩ هەزار هاوڵاتی ئاوارەی عەرەب لەسلێمانی گەڕاونەتەوە شارەکانی خۆیان هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لەهاوکاری کەمپی ئاوارەکان کشاونەتەوە کۆبونەوە لەگەڵ بەڕێز سامر مەشکور بدێوی بەڕێوەبەری فەرمانگەری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق/ لقی سلێمانی دەربارەی دۆخی ئاوارەکانی شاری سلێمانی کەلەئێستەدا هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لە کەمپی ئاوارەکان کشاونەتەوەو هیچ هاوکاریەکیان نەماوە. پاشان سەردانی کۆگای سەلەی خۆراکی ئاوارەکانمان …

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لەوەڵامی بەدواداچونمان بۆ دامەزراندنی دەرچووانی سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی هەرێم.

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لەوەڵامی بەدواداچونمان بۆ دامەزراندنی دەرچووانی سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی هەرێم، ئاماژە بەوە دەکات هەموو ڕێکارەکان لای ئەوان تەواو بووەو لە ١١/٥/٢٠٢٣ دۆسێکەیان ئاراستەی ئەنجومەنی ڕاژەی ئیتحادی کردووە .

ئەمڕۆ لەپەیوەندی لەگەڵ بەڕێز دکتۆر حەیدەر نوری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە، دەربارەی ئەو بڕە کەمەی گەنم (٣٧٥) هەزار تەن کە دانراوە لە جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت.

ئەمڕۆ لەپەیوەندی لەگەڵ بەڕێز دکتۆر حەیدەر نوری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە، دەربارەی ئەو بڕە کەمەی گەنم (٣٧٥) هەزار تەن کە دانراوە لە جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت، بەڵێنی دا پێداچونەوەبەو ڕێژەدا بکەنەوەو بڕیارێکی نوێ بدەن بۆ وەرگرتنی گەنمی زیاتر لەجوتیارانی هەرێم. دکتۆر حەیدەر ئاماژەی بەوەکرد لەکۆبونەوەکانی دیاریکردنی ڕێژەی گەنمی جوتیارانی هەرێم کە وەربگیرێت شاندی هەرێم …

پاتری سەیارە هەیە لەبازاڕدا دەفرۆشرێ بە ٦٠ ئەمپێر لەراستیدا ٩ ئەمپێرە!

پاتری سەیارە هەیە لەبازاڕدا دەفرۆشرێ بە ٦٠ ئەمپێر لەراستیدا ٩ ئەمپێرە! لەڕێی کۆنترۆڵی جۆری عێراقەوە بەدواداچونم کردوە بۆ باتری سەیارە کە هاوردەی عێراق و هەرێم دەکرێ، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار ڕێگە بەم کاڵا کۆپی و خراپانە نەدات. پاش بەدواداچون و ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو پاتریانەی ئۆتۆمبیل کەلەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دا ھاوردە دەکرێت، (٩) جۆری …