Soran Omar

زەمانێک سوپاکەی صەدامی دیکتاتۆر بەوجودی خۆی لێرەدا نمایشی دەکرد! ئەو سوپایەی شەڕی شیعەو کوردو ئێران کوەیت و هەموو گەلانی عێراقی پێکرد بەڵام دواجار نەیتوانی خودی خۆی پێ بیپارێزێ، زەبروزەنگ کاتییەو سەرەنجامی ستەمکاریی کەوتنە ژێرپێیە!
زۆر شەو بۆ ڕێ ڕۆشتن دێمە ئەم ناوە، بیر لەوە دەکەمەوە؛ ئەوکاتەی صەدام و سوپاکەی لێرە لە لوتکەی دەسەڵاتدا بوون و صدام ێرەدا بەبڕنەوە تەقەی بەسەر نمایشی سوپاکەیدا دەکرد، من منداڵێکی گوندیی ئەو قەرەداغە بووم زۆر کات لەترسی هەلیکۆپتەرەکانی صەدام دەچوینە کونە تەیارە !
ئێستە صەدام ۱٥ ساڵ زیاترە لەسێدارە دراوەو من لەشوێنی گۆڕەپانی ئاهەنگی بەناو سەرکەوتنەکانی ئەو پیاسە ئەکەم!
بەڵام هیچ دەسەڵاتدارێک پەندی لەکەوتنی ستەمکارەکەی پێش خۆی وەرنەگرتووەو بەشوێن زوڵمەکانی ئەودا هاتووە تاکو کۆتایی ئەویش بەلەناوچون گەشتووە !

Share this