Soran Omar

لە ١٧ی شوباتی ساڵی ٢٠١١ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەسەر شەقام بەخوێنی ١٠ شەهیدو ٥٠٠ بریندارو ١٠٠٠ گیراو ماوەی ٦٠ ڕۆژی خایاند، داخوازی ئەوکاتە ماف و ئازادی بوو، دۆخی خەڵک لەئێستە زۆر باشتر بوو، بەڵام بەداخەوە ئۆپۆزسیۆنی بەهێزی ئەوکاتە بینەری ئەو ٦٠ ڕۆژەی لوتکەی ناڕەزایەتی جەماوەربوو، شەرمنانە بەنهێنی پشتیوانی خۆپیشاندانەکان بوون، دەستیان کرد بەپێشکەش کردنی پاکێج و پێشنیار بە دەسەڵات، هەر ئەوەش وایکرد بتوانن کۆتایی بەخۆپیشاندانەکان بهێنن، لەوکاتەوە بێ هیوایی درایە خەڵک و هیچ خۆپیشاندانێک ئەنجامی نەما.

هەر سێ لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن لەبەرهەمی خۆپیشاندانەکان بەپاکێجەکانیان چونە ناو حکومەت و ئیدی ئۆپۆزسیۆن لەوکاتەوە جگە لەناوێک ناوەڕۆکێکی کردەیی لەشەقامدا نەما! 

ئەوەی لەو زەمەنەدا جێی ڕێزو پێزانینە خانەوادەی شەهیدەکانە کە تاکو ئێستە تەنازولیان بۆ کەس نەکردووەو خوێنی ڕۆڵەکانیان نەگۆڕیوەتەوە بەهیچ سوڵح و سازشێک، وەلەو بکوژی کوڕەکانیان ئازادن بەڵام ڕۆژێ دێ ئەو بکوژانە بکەونە بەرسزای عادیلانە!

Share this