Soran Omar

سوید بەرپرسیارە لەڕێگەدانی فەرمی بە – بێڕێزکردن بە قورئان-ی پیرۆز

بڕیاری دادگای سوید بۆ ڕێگەدان بە بێڕێزی
بە قورئانی پیرۆز بەناوی ئازادی بیروڕا هەڵەیەکی مەترسیدارەو پێویستە یاسای ئەو وڵاتە پێداچونەوەی بۆ بکرێ، ئەوەی کە ئەو هاوڵاتیە بەناوی (سەلوان مۆمیکا) ئەنجامیدا لە بێڕێزیکردن بەقورئانی پیرۆز ڕسواو شەرمەزار دەکەین، ئەوەی ئەنجامدرا حکومەتی سوید لێی بەرپرسیارەو بێ ڕێزیی بوو بە بیروباوەڕی مسوڵمانان، ئەم کارانە بەرهەمهێنەری توندوتیژییەو زیانی گەورە بە پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی و دەوڵەتی سوید دەگەیەنێت و پێویستە وڵاتان بە یاساو بڕیارەکانیاندا لەمەڕ ئازادی بیروڕا بچنەوەو جیاوازی تەواو بکەن لەنێوان بێ ڕێزی و ئازادی بیروڕا، نابێت لەژێر ناوی ئازادی دا ڕێگە بە بێڕێزی بەهیچ کتێبێکی ئاسمانی و ئاین و بیروباوەڕێک بدەن.

سۆران عومەر
ئەندامی پەرلەمانی عێراق
٢٩/١١/٢٠٢٣
…………
ئەسڵی بابەتەکە بەم جۆرەیە:
لە ٢١/١/٢٠٢٣ لەبەردەم سەفارەتی تورکیا لەستۆکۆڵم کەسێکی سویدی توندڕەو قورئانێکی سوتاند، بۆ ئیدانەکردنی ئەو کارە پەرلەمانتارانی مەسیحی پەرلمانی عێراق بەیاننامەیەکی ئیدانەیان خوێندەوە.
لەکاردانەوەی ئەم بەیاننامەدا کەسێک بەناوی (سەلوان مۆمیکا) لەئەکاونتی خۆی بۆ ڕەدی بەیاننامەکەی پەرلەمانتارانی مەسیحی لەپەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە لەبەردەم سەفارەتی عێراق قورئان دەسوتێنێت و داوای پێشکەشی پۆلیسی سویدی کرد، بەڵام پۆلیس داواکەی رەدکردەوە، ئەم کەسە سکاڵای تۆمارد.
لە ٤/٤/٢٠٢٣ دادگا ڕێگریەکەی پۆلیسی بۆ نەسوتاندنی قورئان بەپێچەوانەی دەستورو ئازادی بیروڕا داناو ڕێگەی بەسەلوان دا قورئان بسوتێنێ!
بۆیە ناوبراو لەدوای نوێژی جەژنی قوربان لەبەردەم مزگەوتی ستۆکۆڵم بێ ڕێزی بەقورئان کرد بەجۆرێک کە پۆلیس دەیپارێزێ.

Share this