Soran Omar

چۆنێتی بردنی کەیسی جینۆسایدی ئێزیدیەکان بۆ لاھای و تۆمارکردنی سکاڵا

– لە ١٢/٩/٢٠١٤ چوینە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاھای، کاتی چون بۆ دادگای لاھای لەسەر داوسی بەندە وەزارەتی دەرەوەی ھۆڵەندا بۆی ڕێکخستین.

– لە ١٠/٩/٢٠١٤ لەناو پەرلەمانی ھۆڵەندا پاش سەرۆکی پەرلەمان قسەم لەسەر تاوانەکانی داعش دەرھەق بە کوردانی ئێزیدی و تورکمانەکان و کاکەیی و مەسیحی و مسوڵمانان کرد.

– لە دادگای لاھای لەگەڵ دادوەر ئیمریک رۆجێر کۆبوینەوە لەنوسینگەی داواکاری گشتی دادگای لاھای، بەندەو کاک ئایدن مەعروف پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی و شێخ شامۆ پەرلەمانتاری پارتی کە ئێزیدی بوو، لەگەڵ کاک دڵشاد راوێژکاری پەرلەمان.

– دادوەر ئیمریک رۆجێر بۆ خۆی فۆڕمی سکاڵاکەی بۆ پڕکردینەوە سکاڵاکار بەندەبوو وەک سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان.

– سێ دۆکیۆمێنتی تاوانەکانمان پێشکەش کرد، لە کۆتایی دا وتی بۆ ئەم کەیسە کەتوانەکانی داعشە بەرامبەر ئێزیدیەکان تەنھا ئەم سکاڵا وەردەگیرێ و ئەگەر توانرا لێکۆڵینەوە لەم دۆسێ بکرێ ئەوە تۆ سکاڵاكاری تا ئەنجامی کەیسەکە وەک لایەنی فەرمی پەیوەندیدار.

– دادوەر وتی تکایە کە گەڕایتەوە بۆ وڵاتی خۆت ئەم فۆڕمە نیشان مەدەو مەڵێ من چوم سکاڵام لەسەر داعش تۆمارکردوە چونکە ژیانت دەکەوێتە مەترسی و ئێمە لێرەوە تۆمان پێ ناپارێزرێ بۆیە خۆت بپارێزە.

– دوای چەندین نامەی فەرمی و ئاڵوگۆڕی زانیاری، دواین جار وتیان کە عێراق ئەندام نیە لەم دادگایە ڕێگرە لەوەی بتوانین راستەوخۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانە بکەین، بەڵام لەڕێگەی ئەو داعشانەوە دەتوانین لێکۆڵینەوە بکەین کە ھەڵگری رەگەزنامەی وڵاتێکی ئەندامی دادگاکەمانن، بۆیە ناسنامەو ناوی داعشێکی دیلمان بدەنێ کەھەڵگری رەگەزنامەی وڵاتێکی ئەندامی دادگای لاھایە.

– بەفەرمی ئەم داوایەم ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد تاکو ناسنامەی داعشێکی دیل رەوانەی دادگای لاھای بکەین بۆ ئەوەی دادگاکە لەوێوە دەست بە لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە بکەن.

– بەداخەوە تا ئێستە ناوو ناسنامەی ھیچ داعشێک نەدرا بەدادگای لاھای تاکو لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە نەکرێ !

– ئەوە فۆرمی سکاڵاکەو بەشێک لەنامەکانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەسەر کەیسەکە.

سۆران عومەر

ئەندامی پێشوی پەرلەمان

Share this