Soran Omar

لەسەر شاردنەوەی پارە لە هالک بانکی تورکی بانکی ناوەندی عێراق دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات لەگەڵ بانکی کوردستان.

لەسەر شاردنەوەی پارە لە هالک بانکی تورکی بانکی ناوەندی عێراق دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات لەگەڵ بانکی کوردستان. بانکی ناوەندی بڕیاریدا بانکی کوردستان قەدەغە بکات لەدەرکردنی (خطاب ضمان) لەڕێی سەکۆی ئەلکترۆنی و بەشداری لەو پەنجەرەدا و بێ بەشی دەکات لە پێدانی ئەو قەرزانەی بانکی ناوەندی دەیدات، وە بانکەکەی بێ بەشی کردوە لە هەر کردەیەکی خەرج کردنی …

باش بەدواداچون بۆ کارەکانی (مصرف كوردستان) بانکی ناوەندی عێراق دەستی بە لێکۆڵینەوە و بڕیاردان لەسەر کارەکانی ئەم بانکەی هەرێمی کوردستان دەست پێکردوە.

باش بەدواداچون بۆ کارەکانی (مصرف كوردستان) بانکی ناوەندی عێراق دەستی بە لێکۆڵینەوە و بڕیاردان لەسەر کارەکانی ئەم بانکەی هەرێمی کوردستان دەست پێکردوەو لەئەنجامی کۆتایی ڕای گشتی ئاگادار دەکەمەوەو هەموو ئەوانەی بەرپرسیارن لەبەهەدەردان و گەندەڵی و زیان گەیاندن بەسامانی گشتی روبەڕوی دادگا دەکرێنەوە. چاکسازی لەسیستمی بانکی لەکارە گرنگ و لەپێشینەکانە بۆ ڕێگری لەسپێکردنەوەی پارەو زیان گەیاندن …

جارێکی دی ئەنجومەنی ڕاژەی عێراق تەئکید لەوە دەکاتەوە سێ یەکەمی زانکۆکانی هەرێم و خاوەن بڕوانامە باڵاکان مافی یاسایی دامەزراندنیان هەیە.

جارێکی دی بەنوسراوی ژمارە ٥٠/١٠١/١٨٩٩ لە ٣٠/٣/٢٠٢٣ ئەنجومەنی ڕاژەی عێراق تەئکید لەوە دەکاتەوە سێ یەکەمی زانکۆکانی هەرێم و خاوەن بڕوانامە باڵاکان مافی یاسایی دامەزراندنیان هەیە بەپێی یاسای ژمارە ٥٩، ٦٧ ی ساڵی ٢٠١٧ . بەڵام تاکو ئێستە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق وەڵامی نەداوەتەوە لەسەر ئەم بابەتە.

سۆران عومه‌ر: به‌خێربێن بۆ به‌غدا.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم و ڕێكه‌وتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ مه‌سرور بارزانی‌ و محه‌مه‌د شیاع سودانی‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق بۆ راده‌ستكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم به‌ سۆمۆ رایگه‌یاندووه‌، بۆ ڕزگاربوون لە نەهامەتییەکانی ئەو نەوتەی ١٠ ساڵە لەگەڵ  ئەنقەرە دەیفرۆشن، ڕێگا دروستەکە بەغدایە بۆ دەستەبەری شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، باشترین کاتە بۆ ئەوەی خەڵکی هەرێم …

دەستەی دەسپاکی عێراق لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی دەروازە سنوریەکان دەکات.

دەستەی دەسپاکی عێراق لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی دەروازە سنوریەکان دەکات. پاش ئاراستەکردنی نوسراوێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست تاکو بەهای دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلار بەرزبکرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستە سەرۆک وەزیران داوای لەوەزارەتی دارایی کردوە، وەزارەتی داراییش لەڕێگەی دەستەی گشتی گومرگەوە داوای لەدەستەی دەست پاکی عێراق کردووە لیژنە ئاراستەی دەروازە سنوریەکان بکەن لەسەر هێنانی …

بانکی شرق الاوسط دادگایی دەکرێت.

بانکی شرق الاوسط دادگایی دەکرێت لەڕێی داواکاری گشتی عێراقەوە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لەبەغدا دەستی بەلێکۆڵینەوە کرد لەسەر بانکی شرق الاوسط/لقی سلێمانی، لەسەر بەکارهێنانی بەڵگەنامەی ئەو هاوڵاتیانەی کە حساب بانکیان لەو بانکە کردۆتەوەو کۆمپانیایان بەناوەوە دروست کردون و پارەیان پێ سپیکردۆتەوە.

لەپێناو جوتیاراندا، هێنانی گەنم قەدەغە دەکرێت.

“لەپێناو جوتیاراندا، هێنانی گەنم قەدەغە دەکرێت” لەمڕۆوە ٢٠٢٣/٤/١ تاکو کۆتایی تەسلیم کردنی گەنمی جوتیاران، ڕێگە بەهاوردەکردنی گەنم لەدەرەوەی وڵات نادرێت. بەهۆی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق و تێکەڵ نەکردنی گەنمی هاوردە بەو بەرهەمی ناوخۆ هاوردەی گەنم قەفەغەدەکرێت. ئەم بڕیارەی وەزارەتی بازرگانی عێراق/ کۆمپانیای گشتی بازرگانی گەنم سەرجەم دەروازە سنوریەکانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە.

گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نێوان حکومەتی هەرێم و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە.

گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نێوان حکومەتی هەرێم و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە بەم بڕیارەی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس كۆتایی بەگربەستی ٥٠ ساڵەی هەرێم و تورکیا هێنرا، ئەو گرێبەستەی کە نەوتی پێ ڕەوانەی بەندەری جیهان دەکراو بابەتی ئەمنی تێدابوو ! ئەو گرێبەستەی کە نەپەرلەمانی کوردستان و نە عێراقیش ئاگاداری ناوەڕۆکەکەی نەبوون! لەدەسەڵاتی هەرێمێش نەبووە گرێبەستێکی وەها لەگەڵ دەوڵەتێک ئەنجام …

تورکیا ١٠ ساڵە نەوتی هەرێم دەبات و دواجار تەسلیمی عێراق بوو !

تورکیا ١٠ ساڵە نەوتی هەرێم دەبات و دواجار تەسلیمی عێراق بوو ! تورکیا لەپەنای ڕێکەوتنی ١٩٧٣ ی لەگەڵ عێراق ١٠ ساڵە نەوتی هەرێمی کوردستان دەبات، ئێستە عێراق نەوتەکەی لەدەس هەرێم و توركیا وەرگرتەوە. وردەکاری سکاڵاکەی عێراق لەسەر تورکیا پاش ئەوەی هەرێمی کوردستان ڕێکەوتن لەگەڵ تورکیا ئەنجام دەدات وەک بەدیلی ڕێکەوتنی ساڵی ١٩٧٣ی عێراق و تورکیا …