Soran Omar

ئەمڕۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی تەواوکردو تێبینیەکانی خۆی بەرزکردۆتەوە. 

ئەمڕۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی تەواوکردو تێبینیەکانی خۆی بەرزکردۆتەوە.  لیستی موچەو میلاکاتی ٢٨ وەزارەت و سەرۆکایەتی و دەستە ناوەکانیان کێشەو جیاوازی زۆری تێدایە، تەنها دەستەی دەست پاکی و چاودێری دارایی و دەستەی ژینگە کێشەی نەبووە!ئەمڕۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی تەواوکردو تێبینیەکانی خۆی بەرزکردۆتەوە. لیستی موچەو میلاکاتی ٢٨ وەزارەت و سەرۆکایەتی و …

بەبێ هاوتاکردنی خانەنشینی لەم حەوت مانگەدا (٩٦)ملیار دینار موچە زیادی کردووە!

بەبێ هاوتاکردنی خانەنشینی لەم حەوت مانگەدا (٩٦)ملیار دینار موچە زیادی کردووە!  هەرچی دەیڵێم و کارم لەسەری کردووە لەپێناو ڕاستکردنەوە ڕێرەوی چەوتی میلاکات و خانەنشینی و لیستەکانی موچەو سیستمی ژمێریاری و کارگێڕیە، بەڵام کاتێک شاندی حکومەتی هەرێم هاتە بەغدا، لەماڵی د.شاخەوان بەئامادەبونی هەر پێنج فراکسیۆنەکە ( پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێ و یەکگرتوو کۆمەڵ).  شاندی …

بەڵگەی بایۆمەتری 1 ملیۆن و ٢١٩ هەزارو ٩٢٢ کەس زۆر ڕاستی ئاشکرا دەکات…

بەڵگەی بایۆمەتری 1 ملیۆن و ٢١٩ هەزارو ٩٢٢ کەس زۆر ڕاستی ئاشکرا دەکات… لەفەرمانبەرو خانەنشینی سەربازی و مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و چاودێری کۆمەڵایەتی… هەر موچەیەکی خانەنشینی یان واریسی شەهیدان کەزیاتر لەیەک واریسی هەبوبێت بایۆمەتری بۆ سەرجەم واریسەکان ئەنجام دراوە. بایۆمەتری ٥٠ هەزار موچەخۆری ئاشکراکرد لەوەهمی و دوو موچە!

ئەم پۆستانە لەحکومەتی عێراق کوردن بەڵام هیچیان وشەیەک لەسەر موچەی خەڵکی کوردستان ناڵێن! 

ئەم پۆستانە لەحکومەتی عێراق کوردن بەڵام هیچیان وشەیەک لەسەر موچەی خەڵکی کوردستان ناڵێن!  سەرۆک کۆماری عێراق جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری دادی عێراق  وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ بوونی عێراق وەزیری ژینگەی عێراق نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبەغدا وەکیل وەزیری دارایی عێراق وەکیل وەزیری ناوخۆی عێراق تێبینی : تەنها وەکیل وەزیری دارایی عێراق …

وردەکاری متمانە وەرگرتنی زانکۆی چەرموو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە …

زانکۆی چەرموو پاش متمانەپێدانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق چەند کۆلیج و بەشێکی مەرج و پاڵپشتیکردن و باشترکردنی پێویستە تاکو بگاتە ئاستی دانپێداهێنان و متمانەپێدان . پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵا کەموکوڕیە مرۆیی و مادیەکانی زانکۆی چەرموو دابین بکات، بۆ ئەو مەبەستەش لە (١/٧/٢٠٢٤) دەرفەتی پێدراوە تاکو (١/١/٢٠٢٦) سەرجەم پێداویستی و کەموکوڕیەکان تەواو بکات و ئەو …

حکومەتی عێراقی داوا لەڕاگەیاندنەکان دەکات باسی کۆمەڵکوژیەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی غـ*ـەزە بکەن!

حکومەتی عێراقی داوا لەڕاگەیاندنەکان دەکات باسی کۆمەڵکوژیەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی غـ*ـەزە بکەن!   جیاوازیەکە ببینە حوکمڕانی هەرێمیش دەڵێ نابێ لەوتاری هەینی باسی تاوانەکانی قەوارەی زایـ*ۆنـ*ـی بکەیت!

چەند تێبینیەکی لیژنە هاوبەشەکەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم لەسەر سیستمی ژمێریاری و دارایی بەڕێوەبەرایەتی و خەزێنەکانی هەرێمی کوردستان …

حكومەتی هەرێم (١١٧٠) یەکەی ژمێریاری هەیە (٦٧٨) یەکەی ژمێریاریان مەرکەزیەو (٤٩٢) یەکەیان لامەرکەزین، بەڵام کەس نازانێ بەچی سیستمێکی ژمێریاری کاردەکەن. چاودێری دارایی فیدراڵ لە ٢٦/٢/٢٠٢٤ نوسراوی ئاراستەی هەرێم کردووە دەپرسێ ئێوە بەچی سیستمێکی ژمێریاری کاردەکەن، پێویستە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەماهەنگی بکەن بۆ یەکخستن و هاوتاکردنی سیستمی ژمێریاری. وردبینی بۆ (٨٦) فەرمانگەو بەڕێوەبەرێتی کراوە هیچیان …

پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ئەمساڵ کەمترین بڕی سەرفکراوەو دواکەوتووە

پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ئەمساڵ کەمترین بڕی سەرفکراوەو دواکەوتووە، جوتیاران نیگەرانن و داوای پارەکانیان دەکەن، پاش بەدواداچون لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق دەرکەوت ئەو پارەی کە تەرخان کرابوو بۆ کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵ تەواوبووەو بەشی ئەو پارێزگایانەی نەکردووە کە دروێنەو وەرگرتنی گەنمیان کەوتە کۆتایی، ئەوانیش پارێزگاکانی هەرێم و بەشێکی موسڵ و کەرکوکە، بۆ ئەم مەبەستەش بڕی …

ئایا عێراق کێشەی پارەی نەختینەی هەیە؟

پاش بەدواداچوون پارێزگاری بانکی ناوەندی (عەلی عەلاق) وتی بەهیچ شێوەیەک کێشەی پارەی نەختینەمان نیە. وەزارەتی دارایی مانگانە ٤٣ ترلیۆن دیناری لەبەردەستە کە دەوران دەکات ئەم پارە. سۆران عومەر لەسەر دواکەوتنی موچەی مانگی تەموز قسە بۆ دەنگی ئەمریکا دەکات : ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە عێراق هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی حەوت دەگێڕێتەوە بۆ هاوتاکردنی …