Soran Omar

نوسراوەکە هەڵەی تیایە، داهاتەکەش ئەوەندە نی یە.

نوسراوەکە هەڵەی تیایە، داهاتەکەش ئەوەندە نی یە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەنوسراوی ٩/٥/٢٠٢٤ ی وەزارەتی دارایی ئیتحادی بەپێی (مادەی ١٢بڕگەی دووەم/د ) بڕی ٨٥ ملیار دیناری خستۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق کە دەکاتە ٪٥٠ ی داهاتی دەروازنوسراوەکە هەڵەی تیایە، داهاتەکەش ئەوەندە نی یەە سنوریەکان و ٪٥٠ ی داهاتی باجی داهات! بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق …

توطين و داهاتی نانەوتی دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیە بۆ بەردەوامی موچە.

توطين و داهاتی نانەوتی دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیە بۆ بەردەوامی موچە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٨/اتحادیە/٢٢٣) کە ٢١/٢/٢٠٢٤ لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەرچوو، خاڵی یەکەمی دەقی بڕیارەکە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی پابەندکردووە بە ئەنجامدانی (توطين)ی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم لەبانکە حکومیە فیدراڵیەکانی دەرەوەی هەرێم. لێرەدا حکومەتی هەرێم …

ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردۆتەوە ڕاست نیە! بەداخەوە ئێستەش ڕاستەکان بەخەڵک ناڵێن! 

ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردۆتەوە ڕاست نیە! بەداخەوە ئێستەش ڕاستەکان بەخەڵک ناڵێن!  ‏ TBI بانکێکی حکومیە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی توطین بۆ ٩٠٠ هەزار موچەخۆر لە هەرێم دەکات، ئەو شەش بانکەی هەژماری من حسابیان بۆ ٣١٠ هەزار موچۆخۆر کردۆتەوە دەبێ ڕاوەستێ و TBI توطين دەکات، دواتر دەبێ ئەوانیش بچنە سەر توطين. بەڵگەی موچەخۆران ڕادەستی TBI …

ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێز محمد شیاع سودانی کۆبوینەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێز محمد شیاع سودانی کۆبوینەوە، بەئامادەبونی وەزیری کشتوکاڵی عێراق و وەزیری کشتوکاڵی هەرێم و فراکسیۆنەکانی یەکگرتوو یەکێتی و پارتی و کۆمەڵ، سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و ئەو چوار بەنداوەی بۆ هەرێم دەرچووە. لەکۆبونەوەکە پشتگیری وەرگرتنی هەموو گەنمی جوتیاران و داوای دەست پێکردنی بەنداوەکانمان کرد. دەربارەی توطين و موچە، …

لە کۆی ٣٠٩ پەرلەمانتار، تەنها ١٧٠ پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی پەسەندکردنی (یاسای روبەڕوبونەوەی لەشفرۆشی و لادانە سێکسییەکان) بوون .

سۆران عومەر  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ روون میدیا  لە کۆی ٣٠٩ پەرلەمانتار، تەنها ١٧٠ پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی پەسەندکردنی (یاسای روبەڕوبونەوەی لەشفرۆشی و لادانە سێکسییەکان) بوون . هێزە سوننیەکان بەپاساوی نەبوونی سەرۆکی پەرلامان، دەیانویست نیسابی یاسایی کۆبونەوەکە تێێکبدەن تا ڕێگریی لە دەرچونی یاساکە بکرێت . پەرلەمانتارانی سوننە و هەندێک پەرلەمانتاری شیعە دەیانوت ئەگەر ئەم یاسایە …

دادگای فیدراڵی ڕەدی کردەوە رونکردنەوە بدات لەسەر پێنەدانی سێ موچەکەی ساڵی ٢٠٢٣

دادگای فیدراڵی ڕەدی کردەوە رونکردنەوە بدات لەسەر پێنەدانی سێ موچەکەی ساڵی ٢٠٢٣ بەوپێیەی لەدەسەڵاتی دادگاکەیان نیە. دوای ئەوەی نوسراوم ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی ئیتحادی کرد ئەوان وەڵامەکەیان خۆ لادان بوو لەبەرپرسیارێتی گەڕاندنەوەی سێ موچەکە، ئێستە پێویستە حکومەتی هەرێم وەڵام بداتەوە لەسەر ئەو سێ موچە.

ئاشکراکردنی تۆڕێکی دزین و بەقاچاخ بردنی نەوتی خاو

ئاشکراکردنی تۆڕێکی دزین و بەقاچاخ بردنی نەوتی خاو  پاش بڵاوکردنەوەی هەندێ زانیاری لەسەر دزین و بردنی نەوت لە بوار میدیا، لە ١٨/١١/٢٠٢٢ دەستم بە بەدواداچون کرد لەسەر دزینی نەوت لە نزیک دوزخوماتوو شەوانە نەوتەکە بەتەنکەر دەگوازرایەوە بەرەو کەرکوک و قادرکەرەم پاڵاوگەیەک لەسەر ئەو ڕێگایە!  پاش ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق لیژنەیەکی پێکهێنا، دەستیان بەلێکۆڵنەوەو پشکنینی مەیدانی …

وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی داوای داهاتی ناوخۆی مانگی یەک و دوو دەکات کە ٩٠٥ ملیار دینارە.

وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی داوای داهاتی ناوخۆی مانگی یەک و دوو دەکات کە ٩٠٥ ملیار دینارە، پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو داهاتە کە مەرجی بەردەوامی موچەیە بیخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هیچ بەهانەیەک نەهێنرێتەوە لەسەر ئەو داهاتە تاکو گرفت دروست نەبێت. بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کەلەخاڵی یەکەم دەڵێ دەبێت سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق …

قەبارەی گەندەڵیەکە بە ٢٠ ملیار دۆلار دادەنرێ.

قەبارەی گەندەڵیەکە بە ٢٠ ملیار دۆلار دادەنرێ لیژنەیەک لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لەعێراق پێکهێنرا، ئەم لیژنە لە ١٣ پەرلەمانتار پێکهاتووە، دەستمان بەکارکردووە بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچون لەسەر کۆمپانیای گشتی بەندرەکانی عێراق بەتایبەت گرێبەست و داهات و کارەکانیان لەبەندەری فاو ، گومانی گەندەڵی بەقەبارەی ٢٠ ملیار دۆلار دەکرێت. بەندەری فاوی گەورە یەکێک لەگەورەترین بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبیە، دەیەم …

ساڵی ٢٠٢٣ لەفرۆشتنی ٩٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم تەنها ٦ دۆلار ماوەتەوە!

ساڵی ٢٠٢٣ لەفرۆشتنی ٩٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم تەنها ٦ دۆلار ماوەتەوە!  وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بەنوسراوی فەرمی زانیاری بەرهەمهێنانی نەوت دەخەنە بەردەست تیمی وردبینی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم بەپێی نوسراوەکە هەرێم لەساڵی ٢٠٢٣ بڕی ٩٣ ملیۆن و ٨٢٩ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، لەو بڕە ٣١ ملیۆن بەرمیلی تاکو ٢٥/٣/٢٠٢٣ بەبۆری هەناردەکراوە، ١١ ملیۆن …