Soran Omar

وردەکاری پشکی هەرێم لەبودجەی ٢٠٢٣ ی عێراق.

لەپرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ -٢٠٢٤ -٢٠٢٥ دا لە دوو مادەو نۆ بڕگەو چوار خاڵدا پابەندییەکانی هەرێم و شایستەکانی جێگیرکراوە بەم جۆرە: یەکەم خاڵی مادەی ١٣ ی پشکی هەرێم لەبەشە بودجە پاکتاوکردنی حساباتی نێوان هەرێم و بەغدایە لەساڵی ٢٠٠٤ تاکو ٢٠٢٢ بۆ هەموو ئەو ساڵانەی بودجە هەبووە. حکومەتی هەرێم پێویستە پابەند بێت بەتێکڕا رۆژانە ٤٠٠ …

سوپاس بۆ خوا هەوڵەکانمان سەرکەوتوو بوو، پیرۆزبایی لەخەڵکی شاری هەڵەبجە دەکەم خۆشحاڵم لەدەرچونی یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە بەشداربووم و لەتەواوکردنی ڕێکارەکانی ئەو پارێزگایە لەعێراق لەهەوڵدا بووم.

سوپاس بۆ خوا هەوڵەکانمان سەرکەوتوو بوو، پیرۆزبایی لەخەڵکی شاری هەڵەبجە دەکەم خۆشحاڵم لەدەرچونی یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە بەشداربووم و لەتەواوکردنی ڕێکارەکانی ئەو پارێزگایە لەعێراق لەهەوڵدا بووم. حکومەتی هەرێم وەک پارێزگا وەک رەمزی قوربانیدان هەڵەبجەی خزمەت نەکردووە، ئێستە لەعێراقیشەوە بوو بەپارێزگا ئیدی خزمەتی هەڵەبجە بکەن. لە ١٩/٦/٢٠٢٢ داوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابونی هەڵەبجەم لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد، …

احدى أسباب ارتفاع قيمة الدولار اليوم هو انتشار شائعات عن أن البنك المركزي لن يسمح ببيع الدولارات نقدا في الأيام المقبلة.

احدى أسباب ارتفاع قيمة الدولار اليوم هو انتشار شائعات عن أن البنك المركزي لن يسمح ببيع الدولارات نقدا في الأيام المقبلة.  و بعد اتصال مع محافظ البنك المركزي اكد لنا عدم صحة هذه المعلومات وانها انباء عارية عن الصحة واية معلومة تصدر خارج المواقع للبنك المركزي فلا يؤخذ به.

ئەمڕۆ یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بڵاوکردنەوەی دەنگۆیەک بوو، گوایە بانکی ناوەندی لەچەند ڕۆژی داهاتوو خستنە ڕووی دۆلار بە نەقدی بۆ ناوخۆ ناهێڵێت.

ئەمڕۆ یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بڵاوکردنەوەی دەنگۆیەک بوو، گوایە بانکی ناوەندی لەچەند ڕۆژی داهاتوو خستنە ڕووی دۆلار بە نەقدی بۆ ناوخۆ ناهێڵێت. پاش پەیوەندی بە بەڕێز پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕایگەیاند ئەو هەواڵانە دورن لەڕاستی، هەر بابەتێک لەپێگەی فەرمی بانک بڵاونەبێتەوە کەس بڕوای پێ نەکات.

داوام لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە نرخی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تەنی لە ٨٥٠ هەزار دینارەوە زیاد بکرێ.

دوای ئەوەی کاک عەبدولستار مەجید داواکاری جوتیارانی پێگەیاندم، لە ١٩/٢/٢٠٢٣ داوام لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە نرخی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تەنی لە ٨٥٠ هەزار دینارەوە زیاد بکرێ، بەهۆی گرانی بنەتۆو پەینی کیمیاوی و کرێی گواستنەوە.

کۆبونەوەی لیژنەی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی دەربارەی چەندین بابەتی هەنوکەیی.

کۆبونەوەی لیژنەی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ بەڕێزان اثير داود الغريري وەزیری بازرگانی و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت دەربارەی چەندین بابەتی هەنوکەیی:  – بڕیارە لەمساڵ دا کۆبۆنی خۆراکی هەموو عێراق بکرێت بەئەلکترۆنی، هاوڵاتی لەموبایلەکەیەوە هەموو کارەکانی پەیوەست بەتۆماری نوێ و گەشتنی بەشەخۆراک و وەرگرتنی ئەنجام دەدات و چاودێری تەواو دەخرێتە سەر جۆری خۆراک و …

وەزیری دارایی تەئکید دەکاتەوە کە ٤٠٠ ملیارەکەی بۆ هەرێم نەناردووە.

وەزیری دارایی تەئکید دەکاتەوە کە ٤٠٠ ملیارەکەی بۆ هەرێم نەناردووە، پێش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی داوام لێکرد بۆچی ئەو بڕە پارە نانێرێ بۆ هەرێم، ئێستە لەوەڵامی پەرلەمانتارێکی دیکەدا دڵنایی دەدات کە ٤٠٠ ملیارەکەی نەناردووەو وێنەیەکی نوسراوەکەی ئاراستەی ئێمەکردووە.

لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ لەلیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەسەر نرخی دۆلارو سیستمی نوێی ئەلکترۆنی و جیاوازی و بەرزی نرخ لەبازاڕ گفتوگۆمان کرد.

لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ لەلیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەسەر نرخی دۆلارو سیستمی نوێی ئەلکترۆنی و جیاوازی و بەرزی نرخ لەبازاڕ گفتوگۆمان کرد. – پێویستە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی داخڵ بونیان بە سیستمی ئەلکترۆنی و دەمج کردنی پێنج کۆمپانیا پێکەوە خێراتر بکەن تاکو بەشداربن لەوەرگرتنی دۆلار بەنرخی فەرمی.  – بۆ بازرگانی بچوک …

پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ لەلیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی داوای کرد..

پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ لەلیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی داوای کرد هەرکەس دۆلاری بەنرخی بازاڕ لە هەر بانک و کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕییەوە وەسڵەکەی بێنێت بۆ بانکی ناوەندی ئێمە جیاوازی نرخەکەی بۆ دەگەڕێنینەوەو لەو بانک و کۆمپانیای دەبڕین.