Soran Omar

کۆبونەوە لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەتی پیشەسازی دەربارەی بوژانەوەی پیشەسازی و پشتیوانی کردنی کارگەو پیشەسازی ناوخۆو ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.

هەرکارگەیەکی هەرێمی کوردستان کاتێک بەرهەمەکەی دەنێرێت بۆ خواروو ناوەڕاستی عێراق و ڕێگری لێ دەکرێ یان باج و سەرانەو گومرگی لێ وەردەگیرێ بەبەهانەی ئەوەی بەرهەمی دەرەوەیەو ڕەوانەی خوارووی عێراق دەکرێ ئاگادارمان بکاتەوە. هەروەها داواکارم لە کارگەکانی هەرێم لەتنمیەی صناعی کارگەکانیان تۆماربکەن و تۆماری علامەی تجاری بکەن. هەروەها پێویستە وەزارەتی پیشاسازی و بازرگانی هەرێم کە دوو ساڵە …

هەوڵەکانمان بۆ لابردنی باجی فرۆشتنی کارتی موبایل و ئینتەرنێت لەسەر كڕیار بەئەنجام گەیشت.

پاش مانگێک لەدەستبەکاربوونم لە ۸/۲/۲٠۲۲ بەدواداچونم دەست پێکرد بۆ لەسەدا ۲٠ی ئەو بڕە پارە زیادەی لەسەر هاوڵاتیان دانراوە لەکڕینی کارتی موبایل و ئینتەرنێت تاکو بزانرێ ئەو پارە گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەت؟ یان لای کۆمپانیاکان پارەکەیان وەرگرتووەو نەیانگەڕاندۆتەوە، تاکو ئەو باجی فرۆشتنە لەسەر کڕیار نەهێڵرێ. دەرکەوت دوو کۆمپانیا بڕی ۲۷ ملیار دنیاریان لایەو نەیانگەڕاندۆتەوە، باقی کۆمپانیاکانی دیکە …

پێویستە کۆتایی بەژیانی ژێر خێمە بهێنرێ، بەچارەسەری کێشەکانیان بگەڕێنرێنەوە شوێنەکانی خۆیان، کەمپی هولی سوریاش بۆمبێکی تەوقیت کراوە بۆ عێراق.

پێویستە کۆتایی بەژیانی ژێر خێمە بهێنرێ، بەچارەسەری کێشەکانیان بگەڕێنرێنەوە شوێنەکانی خۆیان، کەمپی هولی سوریاش بۆمبێکی تەوقیت کراوە بۆ عێراق. كۆبونەوە لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەران بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.  لەعێراق دا نەوەیەک لەژێر خێمەدا لەدایک بووە لەهەرێمی کوردستان، لەئێستەدا نەوەیەکی دی لەپاش شەڕی داعش لە خێوەتگەی هول لەسوریا گەورە دەبن، وڵاتانی ئەوروپی کەس …

نەتەوەیەکگرتووەکان کۆتایی ئەمساڵ هەموو هاوکاریەکی بۆ ئاوارەکان لە هەرێم ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ لیژنەی کۆچ و كۆچبەرانی پەرلەمان، میوانداری وەزیری کۆچ و ئاوارەیی ئیڤان فایقیان کرد، بۆ تاوتوێکردنی پلانەکانی وەزارەت بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان، و بەرنامەی حکومەت. لیژنەکە گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی ورد گرت سەبارەت بە کەمپەکانی ئاوارەکان، هەروەها پاڵپشتی وەزارەت بۆ ئەو کەمپانە لە ڕێگەی دابەشکردنی خۆراک و پێداویستی پێویست، وەک وەزیری کۆچبەران دووپاتی کردەوە کە وەزارەت بەردەوامە …

ئیدانەو لیژنەی لێکۆڵینەوە ڕێگری نەکردووە لەبۆردومانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێران و تورکیا.

بەناوی خودای میهرەبان و میهرەبان  بەڕێزان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران   بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمان  هەموومان ئاگادارین کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان تووشی چی بووە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەڕووی بۆردومانکردن بە مووشەکی ئاسمانی بۆ سەرزەوی و فڕۆکەی جەنگی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەمە وەک دەزانن یەکەمجار نییە، کە بە پێشێلکارییەکی دووبارە و ئاشکرای سەروەری عێراق و …

هاوڕێ لەگەڵ برای بەڕێزم مامۆستا عومەر گوڵپی سەردانی پرسەو خانەوادەی سەهەند ئەحمەد.

هاوڕێ لەگەڵ برای بەڕێزم مامۆستا عومەر گوڵپی سەردانی پرسەو خانەوادەی سەهەند ئەحمەد، بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆیان، کەبەداخەوە سەهەند باوکیشی لەژیاندا نەماوە، لەسەر شەڕ لەگەڵ گەنجێکی دیکە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، وەک خانەوادەکەی ئاماژەیان پێکرد لەدەستگیرکردنی دا ئەشکەنجە دراوەو پاشان گیانی لەدەست داوە! هەر لەوێ قسەمان لەگەڵ خاتوو مونا سەرۆکی دەستەی مافەکانی مرۆڤ کرد بۆ …

پەرلەمانتار سۆران عومەر پێشوازی لە چەند چالاكوانێكی ڕیكخراوی CPT دەكات.

پەرلەمانتار سۆران عومەر پێشوازی كرد لە هەریەك لە بەڕێزان وێڵدن نایسلی و محمد سەلاح چالاكوانانی ڕێكخراوی CPT كرد لە بارەگای نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە 14-11-2022. لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی قوربانیانی بۆردومانی سنورەكانی عێراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێ و جەختكرایەوە لەسەر پێویستی چارەسەركردنی كێشەكان بەڕێگەچارەی ئاشتیانە.

عێراق لەبەصرە خاوەنی گەورەترین کارگەی پترۆکیمیاییە کە توانای بەرهەمهێنانی زۆر پێداویستی هەموو عێراقی هەیە.

عێراق لەبەصرە خاوەنی گەورەترین کارگەی پترۆکیمیاییە کە توانای بەرهەمهێنانی زۆر پێداویستی هەموو عێراقی هەیە، وەک لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی کارگەکەمان بەسەرکردەوە. لەئێستەدا تەنها لاینێکی لەکاردایەو نایلۆن بەرهەمدێنێ، لەچەند ساڵی ڕابردودا پیشەسازی عێراق کراوە بەقوربانی هاوردەکردن و بەرهەمی ناوخۆیی نەپارێزراوە، وەها کارگەیەک لەهەر وڵاتێکی دیکە بووایە بەرهەمی هەناردە دەکرا لەئاستێکی باڵادا، بەنمونە ئەوکاتەی بەرمیلێ …

دەربارەی چەند پرسێکی تایبەت بە خەڵکی هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقم کردو نامەیەکم پێشکەش کردو زۆر پرسی هەنوکەییمان تاوتوێ کرد.

دەربارەی چەند پرسێکی تایبەت بە خەڵکی هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقم کردو نامەیەکم پێشکەش کردو زۆر پرسی هەنوکەییمان تاوتوێ کرد.    دەقی نامەکە: بەڕێز/ سەرۆک کۆماری عێراق بابەت/ چەند پرسێکی گرنگ بەپێی ئەوەی بەڕێزتان پارێزەری دەستورو کۆکەرەوەی هەموو لایەنەکانن، لەو سۆنگەوە داواکارم لەبەڕێزتان چەند پرسێکی پەیوەست بەهەرێمی کوردستان هەیەو کارمان لەسەر کردووە، لەوانە: کردنەوەی …

وەک لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی سەردانی شاری بەسرەمان کرد بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو سەمادە ڕوسیەی کەلە تورکیاوە ولەڕێگەی ئیبراهیم خەلیل داخڵی عێراق کراوە.

وەک لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی سەردانی شاری بەسرەمان کرد بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو سەمادە ڕوسیەی کەلە تورکیاوە ولەڕێگەی ئیبراهیم خەلیل داخڵی عێراق کراوە، بەپێی گرێبەستەکە ۳٠٠ هەزار تەن سەمادەو ٥٠ هەزار تەنی گشتۆتە عێراق بەڵام وەزارەتی ژینگەی عێراق پاش پشکنین داوای بەکارنەهێنانی دەکات لەوەزارەتی کشتوکاڵ و جوتیاران بەهۆی بەرزی تیشکدانەوە کەئەگەری ڕودانی کارەساتی …