Soran Omar

(125 إلى 150) مليار دولار عراقي الآن خارج العراق وفي عدة دول مختلفة وتم الحصول على معظمها بشكل غير قانوني وغسيل !

وفقا لتقرير سري أجراه المعهد الأطلسي للأبحاث في امريكا فان (125 إلى 150) مليار دولار عراقي الآن خارج العراق وفي عدة دول مختلفة وتم الحصول على معظمها بشكل غير قانوني وغسيل ! على سبيل المثال؛ في لندن وحدها الأموال العراقية المسروقة (بما في ذلك اقليم كوردستان) والذي تم بذلك الاجراء شراء ممتلكات عقارية بقيمة تصل …

(١٢٥ بۆ ١٥٠ ) ملیار دۆلاری عێراق ئێستە لەدەرەوەی عێراقە لەچەندین وڵاتی جیاواز کە زۆرینەی بەشێوەی نامەشروع بەدەستھاتووەو بەسپیکردنەوە براوەتە دەرەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نھێنی کە بۆ دامەزراوەی ئەتڵەنتیکی توێژینەوەی ئەمریکا ئەنجامدراوە (١٢٥ بۆ ١٥٠ ) ملیار دۆلاری عێراق ئێستە لەدەرەوەی عێراقە لەچەندین وڵاتی جیاواز کە زۆرینەی بەشێوەی نامەشروع بەدەستھاتووەو بەسپیکردنەوە براوەتە دەرەوە، بەنمونە تەنھا لەلەندەن دا بەپارەی دزراوی عێراق (بەھەرێمیشەوە) بایی (١٠) ملیار دۆلار تەنھا موڵک کڕدراوە!   چاوەڕێی ئەوە دەکرێ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کۆمەڵێک کەس و …

داوای لێکۆڵینەوەم کردووە لەسەر چۆنێتی ئازادکردنی عەلی غوڵام خاوەنی بانکی شرق الاوسط.

داوای لێکۆڵینەوەم کردووە لەسەر چۆنێتی ئازادکردنی عەلی غوڵام خاوەنی بانکی شرق الاوسط لەفڕۆکەخانەی بەغدا لەکاتێکدا فەرمانی گرتنی لەدادگای لێکۆڵنەوەی سلێمانی هەیەو پێویست بوو بەدەستگیرکراوی ڕەوانەی سلێمانی بکرێت، بەڵام دادوەری ئێشکگری دادگای لێکۆڵنەوەی کەرخ بەکەفالەت ئازادی دەکات!

دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە نایاساییە.

دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە نایاساییەو داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بۆ دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکەین.  تاکو پارێزگاری بانکەکە سەربەخۆیی لەکارەکریدا هەبێت و لەبەردەم لێپرسینەوەی پەرلەماندا بەدروستی ئەرکەکانی بەجێبهێنێت! هەر پارێزگارێکی بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە دانرابێ کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی سەرۆک وەزیران و ڕێگا یاساییە دروستەکە نەگیراوەتەبەر. 

ئەمە لیستی ناوی ئەو ٤٦ بانکەیە کەلەماوەی شەش ساڵی ڕابردودا ٧٨ ملیار دۆلاریان بردۆتە دەرەوەی عێراق.

ئەمە لیستی ناوی ئەو ٤٦ بانکەیە کەلەماوەی شەش ساڵی ڕابردودا ٧٨ ملیار دۆلاریان بردۆتە دەرەوەی عێراق بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە تۆمارکرابێت کە پارەکەیان نادرۆتە دەرەوە، چوار لەو بانکانە لەھەرێمی کوردستانن.

لەماوەی ٦ ساڵدا ٧٨ ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی عێراق.

“لەماوەی ٦ ساڵدا ٧٨ ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی عێراق” شێوازێکی مەترسیداری سپێکردنەوەی پارە لەڕێگەی بانکە ئەھلیەکانی عێراقەوە ئەنجامدراوە لەماوەی ٦ ساڵدا ٧٨ ملیار دۆلار لە ٤٨ بانکەوە نێردراوە بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە تۆمارکرابێت کە پارەکەیان نادرۆتە دەرەوەی عێراق، چوار لەو بانکانە لەھەرێمی کوردستانن. لەساڵی ( ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٤) نزیکەی ١٢٨ …

سۆران عومەر: پێویستە کەمتەرخەمی نەکەن لەسەر ئەم تاوانە نێودەوڵەتیە مەترسیدارەی سپیکردنەوەی پارە.

لەهەرێمى کوردستان دۆسێی سپیکردنەوەی پارە لەلایەن (ڕ.ع )و تۆڕەکەیەوە لەدادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانییە، ئاسایش و لایەنی دیکەی ئەمنی و دادگاو داواکاری گشتی! “پێویستە کەمتەرخەمی نەکەن لەسەر ئەم تاوانە نێودەوڵەتیە مەترسیدارەی سپیکردنەوەی پارە” دۆسێکە ئێوە داشیخەن لەئاستی عێراق هەنگاوی گەورەی بڕیوەو ئەم گەندەڵکارانە لەبەریتانیا بن یان هەر وڵاتێکی دیکە سەرەنجامیان سزای یاسایی توندە!  (ڕ.ع ) خەڵکی سلێمانییە …

تیرۆرکردنی پێنج هاوڵاتی مەدەنی شاری دهۆک لە ماردینی وڵاتی تورکیا ئیدانەو شەرمەزار دەکەین.

کوردی | Kurmanji تیرۆرکردنی پێنج هاوڵاتی مەدەنی شاری دهۆک لە ماردینی وڵاتی تورکیا ئیدانەو شەرمەزار دەکەین، داواکارین لەخوای گەورە ئارامی بەکەسوکارو دۆستانی ئەم خێزانە ببەخشێ، شەهیدەکان بەبەهشت شاد بکات و ئەنجامدەرانی تاوانەکەش ئاشکرابێت و بەتوندترین سزا بگەن. ئەرکی دەوڵەتی تورکیایە سەلامەتی هاوڵاتیانی گەشتیاری وڵاتەکەی بپارێزێ و هۆکارو ئەنجامدەرو پلانداڕێژەری ئەم تیرۆرەش ئاشکرا بکات. دوبارە لەخوا …

پاش بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە ١٣/١٢/٢٠٢٢ بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی وزاری حکومەت بۆ پەیوەست کردنی خوێندنی کوردی…

پاش بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە ١٣/١٢/٢٠٢٢ بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی وزاری حکومەت بۆ پەیوەست کردنی خوێندنی کوردی ناوچە دابڕێنراوەکان بەوەزارەتی پەروەردەی عێراق، وەزارەتی پەروەردە لیژنەیەکی پێکهێنا بەسەرۆکایەتی خاتوو سەنا هیدایەت گەرمیانی بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی کوردی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕگەی کارنامەی حکومەت. بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە لەشاری بەغدا لەگەڵ خاتوو سەنا سەرۆکی لیژنەکە کۆبومەوە، لەئێستەدا دەستبەکاربون …