Soran Omar

لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەخەتین بۆ دەست پێکردنەوەی کار لەو پرۆژە.

ڕێگای دووساید کردنی نێوان دوکان تاکو نزیک هیزۆپ چەندین ساڵە کاری تێدا دەکرێ بەڵام بەداخەوە هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووەو ئەوە چەند ساڵێکە ئەو کارکردنەش تێیدا وەستاوە لەکاتێکدا پێویستە ئەولەویەت تەواوکردنی ئەو دوو سایدانەی نێوان شاروشارۆچکەکان بێ . لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەخەتین بۆ دەست پێکردنەوەی کار لەو پرۆژە.

بەدواداچون بۆ موچەی لیوای ۲٠ی پێشمەرگە کە ئێستە کارەکە لە وەزارەتی داراییە.

بەدواداچون بۆ موچەی لیوای ۲٠ی پێشمەرگە کە ئێستە کارەکە لە وەزارەتی داراییە، وەزارەتی دارایی داوای لیستی موچەی پێشمەرگەکانی لیوای ۲٠ لەوەزارەتی بەرگری عێراق دەکات.

ئەم نەوتە گوریسێکی تێدایە!

ئەم نەوتە گوریسێکی تێدایە! ئەو نەوتەی گوایە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دابەشی دەکات بەرمیلی بە ۱٠٠ هەزار دینار، حکومەتی هەرێم بەرمیلی کڕیوە بە ۲۹٥ هەزار دینار !! ۱۹٥ هەزاری خۆی دەیدات و ۱٠٠ هەزاری خەڵک! ئەمڕۆ لەبازاڕدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە ۲٥٠ هەزار دینارە! بۆچی حکومەت بەو نرخە گرانە نەوت دەکڕێ؟ بەپێی ڕونکردنەوەکەی وەزارەت بێ سەدا …

مستەفا کازمی ڕێکارەکانی ناونانی پارێزگای هەڵەبجەی وەک نۆزدەیەمین پارێزگای عێراقی ڕادەستی حکومەتی داهاتوو کرد.

مستەفا کازمی ڕێکارەکانی ناونانی پارێزگای هەڵەبجەی وەک نۆزدەیەمین پارێزگای عێراقی ڕادەستی حکومەتی داهاتوو کرد. لەم خولەی پەرلەماندا هەوڵمدا بۆ ئەوەی پارێزگای هەڵەبجە لە عێراقەوە وەک پارێزگای نۆزدەیەم و چوارەمی هەرێم بەفەرمی بناسێنرێت و ڕێکارەکانی تەواوبکرێت، تاکو لەیاسای بودجەو بوژانەوەی پارێزگاکان و زۆر بابەتی دیکە سودمەند بێت، بەڵام مستەفا کازمی بەهۆکاری سەرژمێری ئەو بابەتەی ڕادەستی کابینەی …

بەسەرکردنەوەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و دیدار لەگەڵ کاک هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین.

بەسەرکردنەوەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و دیدار لەگەڵ کاک هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین دەربارەی مەرزی کێلێ و ئەو پێداویستیانەی ناوچەکە کە پەیوەندیان بەحکومەتی عێراقەوە هەیە. ئەمڕۆ نوسینگەی سەرۆک وەزیران دواین نوسراوی لەسەر مەرزی کێلێ ئاراستەی دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق کرد بەئومێدی ئەوەی ڕێڕەوی ئەو مەرزە بکەینەوە کە سودی بوژانەوەی ئابوری و بازرگانی و ڕەخساندنی هەلی …

دوای نوسراوەکەی ئەمیندارێتی گشتی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردنەوەی ڕێڕەوی کێلێی ئاراستەی دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق کرد

دوای نوسراوەکەی ئەمیندارێتی گشتی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردنەوەی ڕێڕەوی کێلێی ئاراستەی دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق کرد، ئەم هەنگاوە بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی کێلێ بەڕوی هاتوچۆی هاوڵاتیان بۆ دەڤەری ڕاپەڕین دەبێتە بوژانەوەیەکی باشی ئابوری و بازرگانی.

هەوڵەکان بۆ کردنەوەی مەرزی کێلێ لەئیدارەی ڕاپەڕین لەلایەن ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی دەستەی باڵای هەماهەنگی پارێزگاکان کراوە بۆ کاروباری پێویست.

هەوڵەکان بۆ کردنەوەی مەرزی کێلێ لەئیدارەی ڕاپەڕین لەلایەن ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی دەستەی باڵای هەماهەنگی پارێزگاکان کراوە بۆ کاروباری پێویست.

کۆبونەوەی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی و لیژنەی وەبەرهێنان لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی بۆ گفتوگۆی پرۆژە یاسای الاستثمار المعدني لەعێراق.

کۆبونەوەی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی و لیژنەی وەبەرهێنان لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی بۆ گفتوگۆی پرۆژە یاسای الاستثمار المعدني لەعێراق.

ئەمڕۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری سەرفکردنی پارەی جوتیارانی ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی کرد بۆ جێبەجێکردنی .

ئەمڕۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری سەرفکردنی پارەی جوتیارانی ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی کرد بۆ جێبەجێکردنی . دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ژمارە ۲۷٠ ی بۆ سەرف کردنی پارەی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی ۲٠۱٤ و ۲٠۱٥ و ۲٠۱٦ دەرکرد.