Soran Omar

کۆبونەوەی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لەگەڵ عوسمان غانمی وەزیری کۆچ و کۆچبەران بەوەکالەت، دەربارەی دۆخی ئاوارەی کەمپەکان و گێڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

کۆبونەوەی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لەگەڵ عوسمان غانمی وەزیری کۆچ و کۆچبەران بەوەکالەت، دەربارەی دۆخی ئاوارەی کەمپەکان و گێڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان. بڕیارە کەمپی ئاشتی و عەربەتی لە سلێمانی بکرێت بەیەک کەمپ.

عێراق بێ بەرامبەر بەشە خۆراک دەنێرێ، لەهەرێم زۆرکات وەرگرتن و دابەشکردنی دوادەخەن ! 

عێراق بێ بەرامبەر بەشە خۆراک دەنێرێ، لەهەرێم زۆرکات وەرگرتن و دابەشکردنی دوادەخەن !  لەوەڵامی چەند پرسێکی پەیوەست بە بەشەخۆراکی هەرێم بەگشتی و شاری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و شاری هەڵەبجە، د.عەلاء حەسەن وەزیری بازرگانی عێراق دواکەوتنی بەشەخۆراک و دابەش نەکردنی و دانەگرتنی خۆراک لەبارهەڵگرەکان و کەمتەرخەمیەکان دەخاتە ئەستۆی لقی سلێمانی کۆمپانیای گشتی خۆراک …

پێشوازی لە ئەنجومەنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات کەلەسەر بۆردومانەکانی ئێران و بەهاناوە چونی مرۆیی زیان لێکەوتوانی کەمپەکانی پەنابەران سەردانی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد.

پێشوازی لە ئەنجومەنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات کەلەسەر بۆردومانەکانی ئێران و بەهاناوە چونی مرۆیی زیان لێکەوتوانی کەمپەکانی پەنابەران سەردانی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵەی گەورەی کرد کاتێک ناڕەزایەتیەکانی ناوخۆی کردە موڵکی هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان و ئەمڕۆ حەفتا ساروخ و درۆنی هاویشت بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵەی گەورەی کرد کاتێک ناڕەزایەتیەکانی ناوخۆی کردە موڵکی هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان و ئەمڕۆ حەفتا ساروخ و درۆنی هاویشت بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، ئێران هەڵەی کرد کە خۆی بەتورکیا دەکات لەناوچەکە، ئەو دوو وڵاتە دەزانن هەرێم و عێراق سیادەو سەروەرییان نیەو ناشتوانن خۆیان لە موشەک و درۆنی ئەوان بپارێزن کە هەمیشە بیانووی …

ئەمڕۆ کۆبونەوەیەک دەربارەی کێشەو پێداویستیەکانی شاری سلێمانی.

ئەمڕۆ رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان بەهاوکاری رێکخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED) ئەمریکی، کۆبونەوەیەکی سازکرد لەنێوان (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) دەربارەی کێشەو پێداویستیەکانی شاری سلێمانی .

وەزارەتی ئەوقاف لەبری داواکردنی قەدەغەی لەشفرۆشی و مەیخواردنەوە لەسەر شۆستەو شەقامەکانی شار، داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و کاری خێرخوازی دەکات!

وەزارەتی ئەوقاف لەبری داواکردنی قەدەغەی لەشفرۆشی و مەیخواردنەوە لەسەر شۆستەو شەقامەکانی شار، داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و کاری خێرخوازی دەکات!

لەگەڵ جان فان اکین و د. بیپی ساڤاری بۆریۆلی گفتوگۆیەکی بەسودمان کرد.

لەگەڵ جان فان اکین پەرلەمانتاری پێشوی ئەڵمانیا و د. بیپی ساڤاری بۆریۆلی سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی سویسری گفتوگۆیەکی بەسودمان کرد، کەبۆ چەند پرسێک لە هەرێمی کوردستانن.

بۆ پێشمەرگەکانی لیوای ۲٠ پاش هەوڵ و بەدواداچون بۆ بەستنی موچەکانتان نوسراوتان بۆ کراوە بۆ وەزراەتی دارایی.

بۆ پێشمەرگەکانی لیوای ۲٠  پاش هەوڵ و بەدواداچون بۆ بەستنی موچەکانتان ئەوە ئەنجامەکەی و بەردەوامیشین، نوسراوتان بۆ کراوە بۆ وەزراەتی دارایی و زۆر ڕێکاری دیکەش گیراوەتە بەر.

ئەمڕۆ لەئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ محمد شیاع سودانی بەربژێری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆسەرۆک وەزیران.

ئەمڕۆ لەئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ محمد شیاع سودانی بەربژێری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆسەرۆک وەزیرانی ئایندەی عێراق، لەکۆبونەوەیەکدا باسی لە ئەولەویاتی بەرنامەی حکومەتی ئایندە کرد کە چوار بابەتە ئەوانیش خزمەتگوزاری و تەندروستی و کارەباو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، ئەوەش بە کاتی دیاریکراو هەوڵی جێبەجێکردنی بەرنامە حکومیەکەی دەکات، باسی لەگرفتی ئاوو مەسەلەی نەوت و بێکاری و پرۆژەکان و پیشەسازی و وەبەرهێنان …