لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ لەلیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەسەر نرخی دۆلارو سیستمی نوێی ئەلکترۆنی و جیاوازی و بەرزی نرخ لەبازاڕ گفتوگۆمان کرد. – پێویستە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی داخڵ بونیان بە سیستمی ئەلکترۆنی و دەمج کردنی پێنج کۆمپانیا پێکەوە خێراتر بکەن تاکو بەشداربن لەوەرگرتنی دۆلار بەنرخی فەرمی. – بۆ بازرگانی بچوک …
Category Archives: هەواڵ
پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ لەلیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی داوای کرد..
پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ لەلیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی داوای کرد هەرکەس دۆلاری بەنرخی بازاڕ لە هەر بانک و کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕییەوە وەسڵەکەی بێنێت بۆ بانکی ناوەندی ئێمە جیاوازی نرخەکەی بۆ دەگەڕێنینەوەو لەو بانک و کۆمپانیای دەبڕین.
پاش بەدواداچون بۆ کارەکانی (مكتب مكافحة غسيل الاموال و تمويل الارهاب)..
پاش بەدواداچون بۆ کارەکانی (مكتب مكافحة غسيل الاموال و تمويل الارهاب) لەساڵی ٢٠١٦ تاکو ساڵی ٢٠٢٢ ئەو مامەڵە گوماناویانەی لەدامەزراوە داراییەکاندا لەلایەن نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی سپیرکردنەوەی پارەو تەمویلی ئیرهاب لێکۆڵینەوەی لێکراوە (٣٠٤٧) مامەڵە بووە. ئەو مامەڵانەشی کە گومانی سپیکردنەوەی پارەو تەمویلی ئیرهابی لەسەربووەو لەلایەن دادگاوە حوکم دراوە لەسەریان (٢٠٤) مامەڵە بووە. لەساڵی ٢٠٢٢ بانکەکانی عێراق خراونەتە …
Continue reading “پاش بەدواداچون بۆ کارەکانی (مكتب مكافحة غسيل الاموال و تمويل الارهاب)..”
حەواڵەی دۆلار بەم ڕێسا نوێیە دەبێ.
حەواڵەی دۆلار بەم ڕێسا نوێیە دەبێ بانکی ناوەندی ڕێساکانی حەواڵەی دەرەکی لە سەکۆ ئەلکترۆنیەوەکەوە بڵاوکردەوە کێن ئەو لایەنە ڕێپێدراوانەی دەتوانن لەو سەکۆیەوە حەواڵە بکەن . ئەو بابەتانە چین کەبەپێی یاسا ڕێپێدراون بەدراوی بیانی مامەڵەیان پێوە بکرێ. ڕێکارەکانی بەشداری لەو سەکۆ ئەلکترۆنیە چی پێویستە. پابەندی بانکەکان چیە بۆ بەشداریی لەهەمان سەکۆی ئەلکترۆنی. هەموو کۆمپانیاو کارگەو کارخانەو …
بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو کۆمپانیانەی بواری موبایل و ئینەرنێت کە لەگەڵ وەزارەتی گەیاندن گرێبەستیان هەیەو بۆ ساڵی ٢٠٢٢ باجیان نەداوە.
بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو کۆمپانیانەی بواری موبایل و ئینەرنێت کە لەگەڵ وەزارەتی گەیاندن گرێبەستیان هەیەو بۆ ساڵی ٢٠٢٢ باجیان نەداوە، لەکۆی ٢٠ کۆمپانیا تەنها ٤ کۆمپانیا باجی داوە بڕەکەی ٣٨٠٧٩٩١٢٠٠ سێ ملیارو هەشت سەدو حەوت ملیۆنە، بەڵام ١٦ کۆمپانیایان باجیان نەداوە، ئەو ١٦ کۆمپنیا بڕی ٢٥٢٥٤٤٥٠٠٠٠ بیست و پێنج ملیارو دووسەدو پەنجاو چوار ملیۆن دیناریان …
بەدواداچون بۆ کێشەی ئەو قوتابیە کوردانەی دەرچوی زانکۆکانی هەرێمن.
بەدواداچون بۆ کێشەی ئەو قوتابیە کوردانەی دەرچوی زانکۆکانی هەرێمن و لەپێشکەش کردنی خوێندنی باڵا لە عێراق ، بەشێک لەکۆلیجەکانی هەرێم وەرناگیرێ بەهۆی جیاوازی زۆری ئەو بابەتانەی خوێندراوە لەزانکۆکانی هەرێم لەگەڵ زانکۆکانی عێراق.
لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی مادەی فسفۆر و کیمیاوی لەلایەن سوپای تورکیاوە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق – فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی مادەی فسفۆر و کیمیاوی لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیدا لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
لەشاری بەغدا لەپێشوازی برای خۆشەویست پارێزەر بەشدار حەسەن.
لەشاری بەغدا لەپێشوازی برای خۆشەویست پارێزەر بەشدار حەسەن کەلە ١/٢/٢٠٢٣ ڕابردوو لە ئەمریکا خەڵاتی بەرگریکار لەمافەکانی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای پێ بەخشرا لەبەرامبەر بەرگریی لەدۆسێی سزادراوانی بادینان کەوەک پارێزەری خۆبەخش لێبڕاوانە کاری لەو دۆسێ دا کرد. سەرەڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی لەکاک بەشدار دڵخۆشبووم کەکوردێک لەنێوان. ٦٠٢ کەس لەئاستی هەموو جیهان هەڵبژێردرا بۆ ئەو خەڵاتە .
دەربارەی چەند پرسێکی تایبەت بەهەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆک کۆماری عێراق د.عبداللطيف جەمال رەشیدم کرد.
دەربارەی چەند پرسێکی تایبەت بەهەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆک کۆماری عێراق د.عبداللطيف جەمال رەشیدم کرد. بەئامادەبوونی د.موەفەق دەرگەڵەیی ڕاوێژکار سەرۆک کۆمار، بۆ گفتوگۆو هەوڵی زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە : دوو بەنداوی ناوچەی پشدەر، شایستە داراییەکانی لیوای ٢٠ لەبودجەی ساڵی ٢٠٢٣ و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناونانی هەڵەبجە وەک پارێزگای ١٩ هەمی عێراق و مەرزەکانی کێلێ و سازان و …
لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، محمد شیاع سەدانی بڕیاری سەرفکردنی پارەی قەرزی گەنمی جوتیارانی بۆ ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دەرکرد کە بڕکەی ٢٩٠ ملیارە.
لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، محمد شیاع سەدانی بڕیاری سەرفکردنی پارەی قەرزی گەنمی جوتیارانی بۆ ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دەرکرد کە بڕکەی ٢٩٠ ملیارە.