Soran Omar

کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵەی گەورەی کرد کاتێک ناڕەزایەتیەکانی ناوخۆی کردە موڵکی هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان و ئەمڕۆ حەفتا ساروخ و درۆنی هاویشت بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵەی گەورەی کرد کاتێک ناڕەزایەتیەکانی ناوخۆی کردە موڵکی هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان و ئەمڕۆ حەفتا ساروخ و درۆنی هاویشت بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، ئێران هەڵەی کرد کە خۆی بەتورکیا دەکات لەناوچەکە، ئەو دوو وڵاتە دەزانن هەرێم و عێراق سیادەو سەروەرییان نیەو ناشتوانن خۆیان لە موشەک و درۆنی ئەوان بپارێزن کە هەمیشە بیانووی …

ئەمڕۆ کۆبونەوەیەک دەربارەی کێشەو پێداویستیەکانی شاری سلێمانی.

ئەمڕۆ رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان بەهاوکاری رێکخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED) ئەمریکی، کۆبونەوەیەکی سازکرد لەنێوان (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) دەربارەی کێشەو پێداویستیەکانی شاری سلێمانی .

وەزارەتی ئەوقاف لەبری داواکردنی قەدەغەی لەشفرۆشی و مەیخواردنەوە لەسەر شۆستەو شەقامەکانی شار، داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و کاری خێرخوازی دەکات!

وەزارەتی ئەوقاف لەبری داواکردنی قەدەغەی لەشفرۆشی و مەیخواردنەوە لەسەر شۆستەو شەقامەکانی شار، داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و کاری خێرخوازی دەکات!

لەگەڵ جان فان اکین و د. بیپی ساڤاری بۆریۆلی گفتوگۆیەکی بەسودمان کرد.

لەگەڵ جان فان اکین پەرلەمانتاری پێشوی ئەڵمانیا و د. بیپی ساڤاری بۆریۆلی سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی سویسری گفتوگۆیەکی بەسودمان کرد، کەبۆ چەند پرسێک لە هەرێمی کوردستانن.

بۆ پێشمەرگەکانی لیوای ۲٠ پاش هەوڵ و بەدواداچون بۆ بەستنی موچەکانتان نوسراوتان بۆ کراوە بۆ وەزراەتی دارایی.

بۆ پێشمەرگەکانی لیوای ۲٠  پاش هەوڵ و بەدواداچون بۆ بەستنی موچەکانتان ئەوە ئەنجامەکەی و بەردەوامیشین، نوسراوتان بۆ کراوە بۆ وەزراەتی دارایی و زۆر ڕێکاری دیکەش گیراوەتە بەر.

ئەمڕۆ لەئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ محمد شیاع سودانی بەربژێری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆسەرۆک وەزیران.

ئەمڕۆ لەئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ محمد شیاع سودانی بەربژێری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆسەرۆک وەزیرانی ئایندەی عێراق، لەکۆبونەوەیەکدا باسی لە ئەولەویاتی بەرنامەی حکومەتی ئایندە کرد کە چوار بابەتە ئەوانیش خزمەتگوزاری و تەندروستی و کارەباو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، ئەوەش بە کاتی دیاریکراو هەوڵی جێبەجێکردنی بەرنامە حکومیەکەی دەکات، باسی لەگرفتی ئاوو مەسەلەی نەوت و بێکاری و پرۆژەکان و پیشەسازی و وەبەرهێنان …

بەنوسراوی پارێزگاری سلێمانی و بە ملیۆنێک و سێ سەدو نەوەدو سێ هەزار دینار خانویەکی حکومی لەگەڕەکی ئاشتی تاپۆ دەکات لەسەر کەسێک.

بەنوسراوی پارێزگاری سلێمانی و بە ملیۆنێک و سێ سەدو نەوەدو سێ هەزار دینار خانویەکی حکومی لەگەڕەکی ئاشتی تاپۆ دەکات لەسەر کەسێک کەئێستە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکی سلێمانیە!  ئەو بڕە پارەی وەرگیراوە بۆ ئەو خانوە لەو شوێنەی سلێمانی پارەی نیو مەتری زەویەکەیەتی !

کەسێک کە سەردەمی دوو ئیدارەیی خۆی وەزیری کشتوکاڵ بووە، ئەم زەویە ۱۲ دۆنمیەی لەسەر خۆی تاپۆ کردوەو پارەی زەویەکەش ئەنجومەنی وەزیران بۆی سەرف کردوە!

کەسێک کە سەردەمی دوو ئیدارەیی خۆی وەزیری کشتوکاڵ بووە، ئەم زەویە ۱۲ دۆنمیەی لەسەر خۆی تاپۆ کردوەو پارەی زەویەکەش ئەنجومەنی وەزیران بۆی سەرف کردوە! ئێستە داویەتی بە چوار کەس بە ٤ ملیۆن دۆلار بیکەنە شوقەی نیشتەجێ بوون بەمەرجێ نەزانرێ هی ئەوە!  ئیشەکەی نایاساییە دەیەوێ لەهەولێرەوە بەڕێی بکات!

پشتیوانی داوای ڕەوای خەڵكی گەرمیانین. ڕێگاو شەقام پێداویستی سەرەکی خەڵکە، حکومەتێک نەتوانێت بە (١١) ساڵ ڕێگایەک بکاتە دوو ساید، ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات حکومەتی خەڵکە، ئەو دەسەڵاتە لە دۆڵێکەو خەڵک و بەرژەوەندییەکانی لە دۆڵێکی ترن. لەگەڵ مامۆستا عومەر گوڵپی پەرلەمانتاری کوردستان، پشتیوان و پاڵپشتی کەمپینی ژمارەیەک لە گەنج و چالاکەوانی گەرمیان کە داوای تەواو کردنی …