ئەمڕۆ دۆسێی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوو سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و دوو ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی کوردستانم ڕەوانەی دادگا کرد.
Category Archives: هەواڵ
لە دادگای فیدراڵی سکاڵام لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد.
ئەمڕۆ بەداوای ژمارە ( ٨٥/اتحادیە/٢٠٢٣) لە دادگای فیدراڵی سکاڵام لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو مادە یاسایەی کە ١١ کورسی کۆتای بە پێکهاتەی تورکمان و مەسیحی و ئەرمەن بەخشیوە. وردەکاریەکەی بۆ ڕۆژانی دادگایەکە…
گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تەنی بە ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگیرێ.
گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تەنی بە ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگیرێ، داوام کردبوو لەبەر گرانی پەینی کیمیاوی و دەرمانی قڕکەر لەپێناو هاوکاری جوتیاران نرخەکە زیاد بکرێ، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژە بەوە دەکات بەهەمان نرخی ٨٥٠ هەزار دینار تەنی گەنم وەردەگرن. لە پرۆژە یاسای بودجە داوای ئەوەم کردوە جوتیارانی هەرێمی کوردستان سودمەندبن لەهاوکاری و پشتیوانی پەینی کیمیاوی و …
Continue reading “گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تەنی بە ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگیرێ.”
لەڕێی وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە فۆڕمی خۆراکی هاوڵاتیان لە هەموو عێراق دەکرێتە کارتی ئەلکترۆنی.
لەلایەن بەرنامەى خۆراکی جیهانی، لەڕێی وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە فۆڕمی خۆراکی هاوڵاتیان لە هەموو عێراق دەکرێتە کارتی ئەلکترۆنی، لەڕێی بەرنامەیەکەوە لەموبایلەوە دەتوانرێ گواستنەوەو زیادکردنی منداڵ و گواستنەوەی هاوسەرو هەموو گۆڕانکاریەکان بکرێت. ئەم بەرنامە پەیوەست دەکرێ بەهەموو دامەزراوەکانی حکومەت، لەئێستەدا لەشاری نەجەف ٪٩٥ جێبەجێ کراوە لەدهۆک دەستی پێکردووە.
لەسەر دروستکردنی بەنداوی دەڵگە بۆ دەڤەری قەڵادزێ لە ٤/١٢/٢٠٢٢ ەوە لەڕێگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە و لەوێشەوە بۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکان لە هەوڵدا بووم .
لەسەر دروستکردنی بەنداوی دەڵگە بۆ دەڤەری قەڵادزێ لە ٤/١٢/٢٠٢٢ ەوە لەڕێگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە و لەوێشەوە بۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکان لە هەوڵدا بووم .
سێ مانگە کار لەسەر ئەم دۆسێ دەکەم (حکومەتی هەرێم و وەزارەت و وەزیری سامانە سروشتیەکان و کۆمانیای کار) چەندین کێڵگەی نەوتی عێراقیان دەست بەسەردا گرتووەو نەوتەکەیان فرۆشتوەو پارەکەشیان بردووەو بۆ وەزارەتی دارایی و موچەو پرۆژەو خەڵکی کوردسانیان خەرج نەکردووە.
سێ مانگە کار لەسەر ئەم دۆسێ دەکەم (حکومەتی هەرێم و وەزارەت و وەزیری سامانە سروشتیەکان و کۆمانیای کار) چەندین کێڵگەی نەوتی عێراقیان دەست بەسەردا گرتووەو نەوتەکەیان فرۆشتوەو پارەکەشیان بردووەو بۆ وەزارەتی دارایی و موچەو پرۆژەو خەڵکی کوردسانیان خەرج نەکردووە. لەڕێی داواکاری گشتی عێراقەوە داوای جوڵاندنی سکاڵای نوێ لەسەر حکومەتی هەرێم و وەزیری پێشوی سامانە سروشتیەکان …
هەوڵمان داوە بۆ قەرەبوی قوربانیەکان و بودجەیەکی تایبەت بە شاری قەڵادزێ.
هەوڵمان داوە بۆ قەرەبوی قوربانیەکان و بودجەیەکی تایبەت بە شاری قەڵادزێ یادی ٤٩ ساڵەی بۆردومانی ٢٤/٤/١٩٧٤ قەڵادزێ کەتێیدا ڕژێمی لەناوچوی بەعس بەدڕندانەترین شێوە پەلاماری شاری قەڵادزێیدا کەتێیدا دەیان هاوڵاتی شەهیدو برینداربون و شارەکە خاپورکرا. لە ڕاپەڕینی ٢٤/٤/١٩٨٢ کەیادی ئەو کارەساتە کرایەوە جارێکی دی ڕژێم پەلاماری قەڵادزێی دایەوە. بەداخەوە حکومەتی هەرێم ئەوشارەی پشت گوێ خستووەو لەعێراقیش …
Continue reading “هەوڵمان داوە بۆ قەرەبوی قوربانیەکان و بودجەیەکی تایبەت بە شاری قەڵادزێ.”
لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە داواکاری تایبەت بەخەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق ئاراستەی لیژنەی دارایی کرا.
لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە داواکاری تایبەت بەخەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق ئاراستەی لیژنەی دارایی کرا. بۆ بەڕێز / سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بابەتە/ زیادکردنی ئەم بابەتانە بۆ مشروع قانون الموازنە الاتحادیە لسنوات ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ سڵاوو ڕێز بەڕێزان لە کۆبونەوەی تقرير ومناقشة (القراءة الثانية)ى پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣،٢٠٢٤،٢٠٢٥ داواکارم لەبەڕێزتان ئەم چەند …
شاندێکی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجەمان کرد.
شاندێکی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجەمان کرد، بۆ دانیشتن لەگەڵ فەرمانگە فیدراڵیەکانی پارێزگاکەو کەموکوڕی و پێداویستیەکانیان. دیدارەکە لەلایەن ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەموان بە هەماهەنگی ڕێکخراوی NCEئەمریکی ڕێکیان خستبوو.
بانکی ناوەندی لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێنا.
“بانکی ناوەندی لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێنا” بەنوسراوی ژمارە (٥٣٧/د لە ٢٠٢٣/٣/١٥) کە ئاراستەی بانکی ناوەندی عێراقم کردووە، لەسەر چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەست بەبانکی کوردستان، بانکی ناوەندی بەنوسراوی ژمارە (٩/٢/٩٧٠٦ لە ٣/٤/٢٠٢٣) لیژنەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێناوە. کەرتی بانکی لەعێراق لەڕابردودا سەرچاوەی سەرەکی سپیکردنەوەی پارە بووە زیانی بەئابوری وڵات گەیاندووە. بانکی ناوەندی …
Continue reading “بانکی ناوەندی لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێنا.”