بەبەڵگە بە قسە نا، لە ٩/١٠/٢٠٢٢ ەوە خەریکی نەوتی سپی بوین سوپاس بۆ خوا گەشتە هەرێم.
Category Archives: هەواڵ
دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە نایاساییە.
دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە نایاساییەو داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بۆ دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکەین. تاکو پارێزگاری بانکەکە سەربەخۆیی لەکارەکریدا هەبێت و لەبەردەم لێپرسینەوەی پەرلەماندا بەدروستی ئەرکەکانی بەجێبهێنێت! هەر پارێزگارێکی بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە دانرابێ کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی سەرۆک وەزیران و ڕێگا یاساییە دروستەکە نەگیراوەتەبەر.
ئەمە لیستی ناوی ئەو ٤٦ بانکەیە کەلەماوەی شەش ساڵی ڕابردودا ٧٨ ملیار دۆلاریان بردۆتە دەرەوەی عێراق.
ئەمە لیستی ناوی ئەو ٤٦ بانکەیە کەلەماوەی شەش ساڵی ڕابردودا ٧٨ ملیار دۆلاریان بردۆتە دەرەوەی عێراق بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە تۆمارکرابێت کە پارەکەیان نادرۆتە دەرەوە، چوار لەو بانکانە لەھەرێمی کوردستانن.
لەماوەی ٦ ساڵدا ٧٨ ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی عێراق.
“لەماوەی ٦ ساڵدا ٧٨ ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی عێراق” شێوازێکی مەترسیداری سپێکردنەوەی پارە لەڕێگەی بانکە ئەھلیەکانی عێراقەوە ئەنجامدراوە لەماوەی ٦ ساڵدا ٧٨ ملیار دۆلار لە ٤٨ بانکەوە نێردراوە بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە تۆمارکرابێت کە پارەکەیان نادرۆتە دەرەوەی عێراق، چوار لەو بانکانە لەھەرێمی کوردستانن. لەساڵی ( ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٤) نزیکەی ١٢٨ …
Continue reading “لەماوەی ٦ ساڵدا ٧٨ ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی عێراق.”
سۆران عومەر: پێویستە کەمتەرخەمی نەکەن لەسەر ئەم تاوانە نێودەوڵەتیە مەترسیدارەی سپیکردنەوەی پارە.
لەهەرێمى کوردستان دۆسێی سپیکردنەوەی پارە لەلایەن (ڕ.ع )و تۆڕەکەیەوە لەدادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانییە، ئاسایش و لایەنی دیکەی ئەمنی و دادگاو داواکاری گشتی! “پێویستە کەمتەرخەمی نەکەن لەسەر ئەم تاوانە نێودەوڵەتیە مەترسیدارەی سپیکردنەوەی پارە” دۆسێکە ئێوە داشیخەن لەئاستی عێراق هەنگاوی گەورەی بڕیوەو ئەم گەندەڵکارانە لەبەریتانیا بن یان هەر وڵاتێکی دیکە سەرەنجامیان سزای یاسایی توندە! (ڕ.ع ) خەڵکی سلێمانییە …
تیرۆرکردنی پێنج هاوڵاتی مەدەنی شاری دهۆک لە ماردینی وڵاتی تورکیا ئیدانەو شەرمەزار دەکەین.
کوردی | Kurmanji تیرۆرکردنی پێنج هاوڵاتی مەدەنی شاری دهۆک لە ماردینی وڵاتی تورکیا ئیدانەو شەرمەزار دەکەین، داواکارین لەخوای گەورە ئارامی بەکەسوکارو دۆستانی ئەم خێزانە ببەخشێ، شەهیدەکان بەبەهشت شاد بکات و ئەنجامدەرانی تاوانەکەش ئاشکرابێت و بەتوندترین سزا بگەن. ئەرکی دەوڵەتی تورکیایە سەلامەتی هاوڵاتیانی گەشتیاری وڵاتەکەی بپارێزێ و هۆکارو ئەنجامدەرو پلانداڕێژەری ئەم تیرۆرەش ئاشکرا بکات. دوبارە لەخوا …
پاش بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە ١٣/١٢/٢٠٢٢ بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی وزاری حکومەت بۆ پەیوەست کردنی خوێندنی کوردی…
پاش بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە ١٣/١٢/٢٠٢٢ بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی وزاری حکومەت بۆ پەیوەست کردنی خوێندنی کوردی ناوچە دابڕێنراوەکان بەوەزارەتی پەروەردەی عێراق، وەزارەتی پەروەردە لیژنەیەکی پێکهێنا بەسەرۆکایەتی خاتوو سەنا هیدایەت گەرمیانی بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی کوردی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕگەی کارنامەی حکومەت. بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە لەشاری بەغدا لەگەڵ خاتوو سەنا سەرۆکی لیژنەکە کۆبومەوە، لەئێستەدا دەستبەکاربون …
پێویستە هەرێمی کوردستانیش ڕێگری بکات لەم کارە نایاسایی و مەترسیدارە.
پێویستە هەرێمی کوردستانیش ڕێگری بکات لەم کارە نایاسایی و مەترسیدارە بەشێوەیەکی نایاسایی بە کۆمپانیای وەهمی پاتری سکراب دەهێنرایە هەرێمی کوردستان و بەمەترسیدارترین شێواز پاتریەکان قوڕقوشمەکەی دەتاوێنرایەوەو مادە سەرەتانیەکەی دەچوەوە هەوا، تێزابەکەشی دەڕژێنرایە سەرزەوی و تێکەڵی ئاوەڕۆ دەکرایەوە، پاشان ئەم قوڕقوشمە کە قەدەغەیە ببرێتە دەرەوەی وڵات حکومەتی هەرێم گومرگی دەکردو ڕەوانەی دەکرد، پاش بەدواداچون و ئاشکراکردنی …
Continue reading “پێویستە هەرێمی کوردستانیش ڕێگری بکات لەم کارە نایاسایی و مەترسیدارە.”
ئەنجومەنی وەزیران نەیتوانی گرێبەستی خواردنی زیندانیەکان هەڵوەشێنێتەوە.
ئەنجومەنی وەزیران نەیتوانی گرێبەستی خواردنی زیندانیەکان هەڵوەشێنێتەوە سەردانی بەڕێز د.خالید شوانی وەزیری داد بەمەبەستی بەدواداچون بۆ دواین ئەنجامی هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئامادەکردنی خواردنی زیندانیەکان لەگەڵ کۆمانای میقات، هەوڵی بەڕێزیان لەئاشکراکردنی گەندەڵی و بەهەدەردانی ماڵی گشتی جێی پێزانینە، بەڵام ڕێگری لەهەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە پرسیارو گومانی گەورە دەخاتە سەر ئەوانەی لەپشتی کۆمپانیاکەن! ساڵی ٢٠٢١ حکومەتی پێشوو بەبڕیاری …
Continue reading “ئەنجومەنی وەزیران نەیتوانی گرێبەستی خواردنی زیندانیەکان هەڵوەشێنێتەوە.”
پێویستە هەرێم نەوتەکەی بەغدا بە ۳٠ هەزار بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکات.
لە ۹/۱٠/۲٠۲۲ داوای نەوتی سپیمان لەوەزارەتی نەوتی عێراق کرد بۆ پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆکان، وەزارەتی نەوت لە ۱۹/۱٠/۲٠۲۲ ڕەزامەندی دەربڕی و نوسراوی ئاراستەی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان کرد بۆ ناردنی نەوتی سپی . وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ وردەکاری ناردنی بڕی ڕۆژانەی نەوتەکەی بۆ ناردوین کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیان بەناردنی کردووە، نرخەکەی بۆ هەر …
Continue reading “پێویستە هەرێم نەوتەکەی بەغدا بە ۳٠ هەزار بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکات.”