Soran Omar

ئەوەی ئێستا ڕودەدات شەڕی دەسکەوتە حزبی و شەخسیەکانە هەرێم بەرەو مەترسى دەبات.

ئەوەی ئێستا ڕودەدات شەڕی دەسکەوتە حزبی و شەخسیەکانە هەرێم بەرەو مەترسى دەبات. سۆران عومەر سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە ئەنجوومەنى نوێنەران بە یاوەرى ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامى پێشووى ئەنجوومەنەکە، لە گەڵ قەیس خەز عەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی هەق كۆبوونەوە و سۆران عومەر ڕایگەیاند،” ئەوەی ئێستا ڕودەدات شەڕی دەسکەوتە حزبی و شەخسیەکانە و عێراق بەرەو ئاڵۆزی …

دابەشبوونی كورد بە سەر ناكۆكی ماڵی شیعەدا وادەكات هەرێمی كوردستان باجەكەی بدات.

دابەشبوونی كورد بە سەر ناكۆكی ماڵی شیعەدا وادەكات هەرێمی كوردستان باجەكەی بدات ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا، سۆران عومەر سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبووەوە. هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و ئەو دۆخە سیاسییە نوێیە ئێستا لە بەغدا هاتووەتە ئاراوە، تەوەری دانیشتن و گفووگۆكەی نێوانیان بوو.. سۆران عومەر …

بەبێ رێككەوتنێكی نوێ ئەستەمە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە ئەنجام بدرێت.

بەبێ رێككەوتنێكی نوێ ئەستەمە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە ئەنجام بدرێت ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا، سۆران عومەر سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە یاوەری ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە گەڵ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆبوونەوە.دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و دواین گۆڕانكاری و رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی بەغدا، تەوەری كۆبوونەكەو قسەو …

ئەمڕۆ بانگێشتی وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری سەرچاوە ئاویەکان و بریکارانی وەزارەتی دارایی و بازرگانی و نوێنەری کەرتی تایبەتمان کرد.

ئەمڕۆ بانگێشتی وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری سەرچاوە ئاویەکان و بریکارانی وەزارەتی دارایی و بازرگانی و نوێنەری کەرتی تایبەتمان کرد بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ڕێگەکانی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و ئاسایشی خۆراک . نابێ ڕێگە بە کۆمپانیایەک بدرێت کە پەینی کیمیایی قۆرخ بکات و دوو هێندەکردنی نرخی پەین بۆ ئەوەی نرخی پێشوو مەترسیدارە بۆ جوتیاران و …

کۆبونەوەی لیژنەی بەدواداچونی موشەک باران کردنی شاری هەولێر لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو.

کۆبونەوەی لیژنەی بەدواداچونی موشەک باران کردنی شاری هەولێر لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرپەرشتی بەڕێزان حاکم زاملی جێگری یەکەم و د.شاخەوان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی بەڕێزان وەزیری ناوخۆو نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبەغدا بەڕێوەچوو. زۆر وردەکاری باسکراو بڕیارە لیژنەکە ڕاپۆرتێک پێشکەش بکەن. تەئکیدی هەموو لایەک لەسەر ئەوە کرایەوە بەزاندنی سیادەو سنوری هەرێم و عێراق لەلایەن وڵاتانی …

حکومەتی هەرێم وەک پێویست ئاوڕی لەکەسوکاری قوربانیەکان و بریندارەکان و شارەکەش نەداوەتەوە.

ئەمڕۆ یادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەیە بەدەست ڕژێمی دکتاتۆریی لەناوچوی بەعس، پاش لەسێدارەدانی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیە، بەڵام نیگەرانین کە تا ئێستە لەلایەن حکومەتی عێراقی قەرەبوی زیان لێکەوتوان نەکراوەتەوەو حکومەتی هەرێمیش وەک پێویست ئاوڕی لەکەسوکاری قوربانیەکان و بریندارەکان و شارەکەش نەداوەتەوە. ‎هەڵەبجەش ئێستەش بۆنی گازبارانی لێ دێ و شوێنەوارەکانی ئەو جینۆسایدە لەسەر خەڵکەکەی و …

پێویستە هەرێمیش ئەم بڕیارانە بدات.

پێویستە هەرێمیش ئەم بڕیارانە بدات. لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی گرانی نرخی شت و مەک و دوای گفتووگۆ لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەنی و وەزیری دارایی و وەزیرانی بازرگانی و کشتوکاڵ لەسەر بەرزبونەوەی نرخی دۆلار، لەسەر پێشنیارو داوای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانتاران حکومەتی عێراق کە حکومەتێکی کاربەڕێکەرە، چەند بڕیارێک دەردەکات لەوانە: ۱ـ بانکی رافیدەین بڕی ۱٥٠ …

بانکی ناوەندی لەسەر نرخی دۆلارو بردنە دەرەوەی پارە وەڵامی بەدواداچونێکی سۆران عومەر دەداتەوە

بانکی ناوەندی لەسەر نرخی دۆلارو بردنە دەرەوەی پارە وەڵامی بەدواداچونێکی سۆران عومەر دەداتەوە بۆ بەدواداچوون دەربارەی نرخی دۆلارو مەزادی عوملەو بردنە دەرەوەو سپیکردنەوەی پارە لەلایەن کۆمەڵێک بانک. بانکی ناوەندیی عێراق لەوەڵامدا ئاماژە بەوە دەکات : ڕێنماییه‌كانی ده‌رچووی ساڵی 2021ى فرۆشتن وكڕینی دراوی بیانی هه‌موو بانقه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌ به‌شداری له‌ هاریكاری بازرگانی ده‌ره‌كی ئه‌ویش به‌ …

لەیادی ۳۱ ساڵەی ڕاپەڕین دا هەرێم و داهاتەکەی موڵکی ئەو کەمینە خۆسەپێنە سیاسییە نییە کە بەرهەمی قوربانیدانی خەڵکیان بردووە!

لەیادی ۳۱ ساڵەی ڕاپەڕین دا  هەرێم و داهاتەکەی موڵکی ئەو کەمینە خۆسەپێنە سیاسییە نییە کە بەرهەمی قوربانیدانی خەڵکیان بردووە!   خەڵکی کوردستان ۳۱ ساڵ لەمەوبەر لە شاری ڕانیەوە دژی زوڵمی بەعس ڕاپەڕی و هەموو کورستان ئازاد کرا، پاش سەدەیەک خەبات و تێکۆشان و قوربانیدان بە هەزاران شەهید، بەناوی ئەنفالەوە جینۆسایدو کیمیایی باران کراین، لەڕاپەڕین دا بوین …

‎نەوتی هەرێم، سەرچاوە ناشەفاف و داهاتە نادیارەکە

  .‎نەوتی هەرێم، سەرچاوە ناشەفاف و داهاتە نادیارەکە مانگی شوباتی ئەمساڵ عێراق نەوتی کەرکوکی لەبەندەری جیهانەوە بە ۹٦ دۆلار فرۆشتووە! کەچی کەس نازانێ هەرێم چەند بەرمیلی هەناردەکردوەو بەچەندی فرشتوە تەنها ئەوە دەزانرێ ۳٥٠ ملیۆن دۆلاری دەهێننەوە! لەکاتێکدا ئەگەر ڕۆژانە ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردبێ بە ۹٦ دۆلا فرۆشراوە بۆ مانگی شوبات بایی ۱ملیارو ۲٠۹ …