حکومەتی هەرێم پارەی سندوقی کۆمەک بۆ توشبووانی شێرپەنجەی خەرجکردوەو نۆ سەرچاوەی داهاتی سندوقەکەشی بڕیوە. سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیان لە دەستەی داكۆكیكاری لە نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری شێرپەنجە کرد. لای خۆیەوە سۆران عومەر ئاماژەی بەهەوڵەکانی کرد کە بۆ دابین کردنی دەرمان و پێداویستیەکانی نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامی داوەو پشتیوانی داواکاری …
Category Archives: هەواڵ
مافەکانی خەڵکی کوردستان ئەرکێکی پیرۆز و گرنگە و کاری پێکەوەیی بۆ دەکەین.
مافەکانی خەڵکی کوردستان ئەرکێکی پیرۆز و گرنگە و کاری پێکەوەیی بۆ دەکەین. سۆران عومەر لە تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و شاندی یاوەری لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد. مامۆستا سەلاحەدین داواى كرد فراکسیۆنەکان هەماهەنگ بن و …
Continue reading “مافەکانی خەڵکی کوردستان ئەرکێکی پیرۆز و گرنگە و کاری پێکەوەیی بۆ دەکەین.”
گرنگی بەپێداویستیەکانی ژیانی خەڵک دەدرێت.
گرنگی بەپێداویستیەکانی ژیانی خەڵک دەدرێت. کۆبونەوەی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی ئەمجامدرا تێیدا بڕیار دراگرنگیی بدرێ بەو بابەتانەی کەپەیوەستن بەژیانی خەڵک و خۆراک، لەڕۆژانی داهاتوو وەزیری پیشەسازی و وەزیری بازرگانی بانگێشتی لیژنە بکرێن.
دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابین کرا.
دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابین کرا. بۆ نەخۆشخانەی هیوا لە ۱٤ی ئەم مانگە داوای دەرمانمان لەوەزیری تەندروستی عێراق کرد، ۲٤ی مانگ بڕیاری دابین کردنی دەرمانی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە، سوپاس بۆخوا ئەو گرفتە چارەسەر دەبێت.
پێویستە ئاوارەکان بگەڕینرێنەوە شوێنی خۆیان.
پێویستە ئاوارەکان بگەڕینرێنەوە شوێنی خۆیان کۆبونەوەی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا کەتێیدا بڕیاردرا کار لەسەر سەردانی خێوەتگەی ئاوارەکان لە سلێمانی و دهۆک و موسڵ بکرێت. هەروەها کار لەسەر چۆنێتی سەرفکردنی هاوکاری ئاوارەکان و بەشە خۆراک و پێداویستیەکانی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان دەکەین. بەدواداچون بۆ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەکەین لەو بڕە پارانەی کەسەرف …
Continue reading “پێویستە ئاوارەکان بگەڕینرێنەوە شوێنی خۆیان.”
بەنوسراوی فەرمی داوام لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد تاکو پارەی گەنمی جوتیاران لەپێشنیازە یاسای هاوکاری ئاسایشی خۆراک جێی بۆ بکرێتەوە.
کوردی| عربي ئەمڕۆ بەنوسراوی فەرمی داوام لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد تاکو پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ – ٢٠١٦ لەپێشنیازە یاسای هاوکاری ئاسایشی خۆراک جێی بۆ بکرێتەوە. هەروەها بەشێک لەو پارەیە دابین بکرێ بۆ دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بەتایبەت بۆ نەخۆشخانەی هیوا لەهەرێم کەچارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی هەموو عێراقی تێدە چارەسەر دەکرێت …
وڵاتی بەریتانیا چەند ڕۆژێکە دەستی کردووە بە دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە چەندین ساڵە لە بەریتانیان دەژین بەڵام مافی پەنابەرێتیان ڕەدکراوەتەوە.
بەپێی بەدواداچون و ئەو زانیاریانەی پێمان گەشتووە وڵاتی بەریتانیا چەند ڕۆژێکە دەستی کردووە بە دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە چەندین ساڵە لە بەریتانیان دەژین بەڵام مافی پەنابەرێتیان ڕەدکراوەتەوە. ئەم پەنابەرانە ئێستە لە دیپۆرت سەنتەری نزیک فڕۆکەخانەی شارەکانیان دەست بەسەرکراون، بەشێکیان ئەگەر بەزۆر بگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق یان هەرێمی کوردستان توشی کێشە دەبن، پێویستە گەڕاندنەوەیان …
پەرلەمانتار سۆران عومەر پێشوازی لە ڕیكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان دەكات.
پەرلەمانتار سۆران عومەر پێشوازی لە ڕیكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان دەكات پەرلەمانتار سۆران عومەر پێشوازی كرد لە هەریەك لە وریا حسێن و ڕێبوار حمەلاو بەڕێوەبەرو چالاكوانانی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان لە بارەگای نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی یەكشەممە 22-5-2022. لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی تایبەت سەبارەت بە داهات و خەرجی دەرهێنان …
Continue reading “پەرلەمانتار سۆران عومەر پێشوازی لە ڕیكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان دەكات.”
بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە بەهانەی پەکەکە ئەنجامدانی تیرۆری سیاسی و کۆمەڵکوژی مەدەنییە کە لەلایەن تورکیاوە ئەنجام دەدرێت.
بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە کەمپی ئاوارەکانی مەخمورو ناحیەی ئاغجەلەر و پێشتر لە چیای ئەزمڕ و گەڵاڵەو شارباژێر و ناوچەکانی دهۆک و بادینان بە بەهانەی پەکەکە ئەنجامدانی تیرۆری سیاسی و کۆمەڵکوژی مەدەنییە کە لەلایەن تورکیاوە ئەنجام دەدرێت. ئەو تیرۆرە بەچاوساغی هێزی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بێدەنگی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاماژەی ڕێکەوتنی نهێنی نێوانیانە …
کۆبونەوەی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانیمان ئەنجامدا.
کۆبونەوەی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانیمان ئەنجامدا، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران کاردەکەین لەسەر پلان و سیاسەتی ئابوری حکومەت، لایەنی ئابوری یاسای بودجەی ساڵانە، گرێبەست و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکانی بواری پیشەسازی و بازرگانی . لەسەر بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان کاردەکەین. لەسەر قەرزو گومرگ و باج و بازرگانی ناوخۆو دەرەکی و هاوردەو کۆنترۆڵی جۆری و نرخ کاردەکەین. …
Continue reading “کۆبونەوەی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانیمان ئەنجامدا.”