Soran Omar

وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی داوای داهاتی ناوخۆی مانگی یەک و دوو دەکات کە ٩٠٥ ملیار دینارە.

وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی داوای داهاتی ناوخۆی مانگی یەک و دوو دەکات کە ٩٠٥ ملیار دینارە، پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو داهاتە کە مەرجی بەردەوامی موچەیە بیخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هیچ بەهانەیەک نەهێنرێتەوە لەسەر ئەو داهاتە تاکو گرفت دروست نەبێت. بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کەلەخاڵی یەکەم دەڵێ دەبێت سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق …

قەبارەی گەندەڵیەکە بە ٢٠ ملیار دۆلار دادەنرێ.

قەبارەی گەندەڵیەکە بە ٢٠ ملیار دۆلار دادەنرێ لیژنەیەک لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لەعێراق پێکهێنرا، ئەم لیژنە لە ١٣ پەرلەمانتار پێکهاتووە، دەستمان بەکارکردووە بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچون لەسەر کۆمپانیای گشتی بەندرەکانی عێراق بەتایبەت گرێبەست و داهات و کارەکانیان لەبەندەری فاو ، گومانی گەندەڵی بەقەبارەی ٢٠ ملیار دۆلار دەکرێت. بەندەری فاوی گەورە یەکێک لەگەورەترین بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبیە، دەیەم …

ساڵی ٢٠٢٣ لەفرۆشتنی ٩٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم تەنها ٦ دۆلار ماوەتەوە!

ساڵی ٢٠٢٣ لەفرۆشتنی ٩٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم تەنها ٦ دۆلار ماوەتەوە!  وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بەنوسراوی فەرمی زانیاری بەرهەمهێنانی نەوت دەخەنە بەردەست تیمی وردبینی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم بەپێی نوسراوەکە هەرێم لەساڵی ٢٠٢٣ بڕی ٩٣ ملیۆن و ٨٢٩ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، لەو بڕە ٣١ ملیۆن بەرمیلی تاکو ٢٥/٣/٢٠٢٣ بەبۆری هەناردەکراوە، ١١ ملیۆن …

سۆران عومەر: ئەوەی پيویستە ئێستا ئەنجامی بدەن بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و وانەبێژان و دانەمەزراوان و سێ یەکەمەکان و خۆبەخشان و گرێبەستەکان و تۆڕی کۆمەڵاتی.

  ئەوەی پيویستە ئێستا ئەنجامی بدەن بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و وانەبێژان و دانەمەزراوان و سێ یەکەمەکان و خۆبەخشان و گرێبەستەکان و تۆڕی کۆمەڵاتی.  پێدانی موچەی خەڵکی هەرێم لەکاتی خۆی (تاکو لەڕێی بانکەوە جێگیردەکرێت) بڕیاری دادگای فیدراڵیە، ئەم بڕیارە پێویستی بەوەبوو دوای دەرچونی هەرێم بهاتایە بۆ بەغدا بۆ ڕێکەوتن لەسەر بەردەوامی پێدانی موچە تاکو توطين …

داوای ئەو سێ موچە نەدراوەمان لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، بەپێی وەڵامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، عێراق دانەوەی ئەو سێ موچە بەئەرکی خۆی نازانێ.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوەڵامی داواکاری موچەی نەدراوی سێ مانگی ساڵی ٢٠٢٣ ی موچەخۆرانی هەرێم دەڵێ؛ ئێمە پابەندین بەکارکردن بەیاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵی. لە ٢٥/٢/٢٠٢٤ لەگەڵ ٢٥ پەرلەمانتاری دیکە داوای ئەو سێ موچە نەدراوەمان لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، بەپێی وەڵامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، عێراق دانەوەی ئەو سێ موچە بەئەرکی خۆی نازانێ.

لەهەرێمی کوردستان ٢٦ مەرزی ناڕەسمی هەیەو داهاتەکەی ناچێتەوە دارایی.

بەپێی وردبینی لیژنەیەکی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم، داهاتی تەنها ٤ مەرز خراوەتە ڕوو، ٢٠ مەرزی دیکە هەیە کە نەحکومەتی هەرێم و نەعێراق بەفەرمی نەیناساندووە! شەش مەرزی دیکە هەیە عێراق بەفەرمی نەیناساندووە! داهاتەکانیشیان نادیارە! – هەرێم کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆی لە (٦) بواردا دیاریکردووە بەڵام ھیچ یەکێک لەو داھاتانە تەسلیم نەکراوە بۆ وردبینی، …

خستنەڕووی بەڵگەکان داھات و خەرجی و لیستی موچە، لەنێوان ھەرێم و بەغدا.

خستنەڕووی بەڵگەکان داھات و خەرجی و لیستی موچە، لەنێوان ھەرێم و بەغدا پاش بەدواداچوون بۆ چۆنێتی جێبەجێکردن و ھۆکاری جێبەجێ نەکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ لەڕێگەی پرسیاری پەرلەمانیی بۆ دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی، لە ١٣/٣/٢٠٢٤ بەنوسراوی ژمارە (١/١/٣/٧٠٧٣) تەواوی وردەکاری بابەتەکەمان کرا لەڕێگەی سەرۆکی پەرلەمانەوە، ئەمە پوختەکەیەتی: ١- تایبەت بە (بڕگەی یەکەم …

نوێنەری یاسایی حکومەتی عێراقی لەنێو دادگای فیدراڵی وتەکانی دژی ئەوەبوو کە موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەدەرەوەی یاسای بودجە ڕاستەخۆ بدرێت.

نوێنەری یاسایی حکومەتی عێراقی لەنێو دادگای فیدراڵی وتەکانی دژی ئەوەبوو کە موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەدەرەوەی یاسای بودجە ڕاستەخۆ بدرێت، لەگەڵ توطين بوو لەسەر بەشە بودجەی هەرێم، داواشی لەداگای فیدراڵ کرد ئەو سکاڵایە ڕەد بکاتەوە، لەهەمان دادگایی دا نوێنەری یاسایی حکومەتی هەرێم هیچ وشەیەکی لەدادگایەکە تۆمار نیە!  ئێستە حکومەتی عێراق پابەندی بەبڕیاری دادگای فیدراڵیەوە دەربڕیوە، دەشڵێت …

نۆ ساڵە حکومەت هاوکاری چاودێری کۆمەڵایەتی بڕیوە!

نۆ ساڵە حکومەت هاوکاری چاودێری کۆمەڵایەتی بڕیوە! ئەوەی پێی دەڵێن رعایەی اجتماعی ٩ ساڵە پارەکەیان بڕیون کە ١٥٠ هەزارەو هەژارترین خەڵکی هەرێم لێی سودمەند دەبوو ئەوانیش بریتی بوون لە (بێ ھاوسەر، جیاوەبوو لەھاوسەر، قوتابی خێزاندار، بێ دایک و باب، بەساڵاچوو، نەخۆشی درێژخایەن، بەندکراو، گەورەکچ، ون بوو، ھەژاری بێ کار). لەتۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی تەنها ٧٦ هەزار …

بۆ وەزارەتی دارایی؛ ئەی داهاتی نەوتی و نانەوتی چی لێ دەکەن؟

بۆ وەزارەتی دارایی؛ ئەی داهاتی نەوتی و نانەوتی چی لێ دەکەن؟ ئەو لیستانەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی ناردووە سەرجەمی موچەکەیان تەمویل کراوە، تەنها ئەو لیستانەتان ناردوە، پاشان موچە بەڕادەست کردنی داهاتی ناوخۆوە دەدرێت، ئێوە لە مانگەکانی (١٠-١١-١٢) ی ساڵی ٢٠٢٣ موچەتان نەداوە کوا داهاتی ناوخۆ کە مانگانە سەرو ٣٢٠ ملیارە! جگە لەوە …