Soran Omar

کوڕەکەی من و کوڕەکەی وەزیر!

کوڕەکەی من و کوڕەکەی وەزیر!    ‎کوڕەکەی من ئیشی دۆزیبویەوە لەڕیستۆرانتێک کار بکات! کوڕەکەی وەزیریش زەوییەکیان پێداوە بیکات بەریستۆرانت تەنها زەویەکە بایی ۱٠ ملیۆن دۆلارە! …… کەسێک ریستۆرانت و کافی دابنێ بۆچی حکومەت لە باشترین شوێن زەوی بداتێ بەبێ بەرامبەر؟ باشە کەزەویت پێدا بۆچی بە کوڕی وەزیرێکی دەدەی و بەگەنجێکی دیکەی نادەی؟ ئەگەر ئەو کوڕە …

بابەتی پارەی جوتیاران بۆ ئەو سێ ساڵەی ڕابردوو بەیاسا چەسپاوە

بابەتی پارەی جوتیاران بۆ ئەو سێ ساڵەی ڕابردوو بەیاسا چەسپاوەو وەزارەتی بازرگانیش نوسراوی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کردوە بۆ سەرف کردنی، پاش پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا و وەزارەتی بازرگانی و ئەمانە عامە هۆکاری دواکەوتنی ناردنی پارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ویستویانە بەچەند گوژمەیەک پارەکە ڕەوانە بکەن بەڵام نوێنەرایەتی حکومەت جەختی کردۆتەوە ۳٠۸ ملیارەکە بەیەک گوژمەڕەوانە …

ئەمەی لەهەرێم دەگوزەرێ حوکمڕانی چەند سیاسیەکی بازرگانە لەسەر داهاتی هەرێم و خوێنی خەڵک لە ملیۆنەریەوە هەوڵی ملیاردێری دۆلار دەدەن لەوپێناوەشدا خەریکی دروشمبازیی چاکسازی و گرتنی ئەوانەن کەدزییان بۆ کردون یان دزییان پێکردون !

ئەمەی لەهەرێم دەگوزەرێ حوکمڕانی چەند سیاسیەکی بازرگانە لەسەر داهاتی هەرێم و خوێنی خەڵک لە ملیۆنەریەوە هەوڵی ملیاردێری دۆلار دەدەن لەوپێناوەشدا خەریکی دروشمبازیی چاکسازی و گرتنی ئەوانەن کەدزییان بۆ کردون یان دزییان پێکردون ! هەر سەرمایەدارێکیش ڕاستی ئەوە بڵێ کە کێ شەریکیانەو کێ ڕەشوەیان لێ وەردەگرێ و چۆن سەرانەیان لێ دەسەنن و چۆن لەوەزارەت و فەرمانگەکان …

سۆران عومەر کێشەکانی قەزای کفری دەگەیەنێت بە لایەنی پەیوەندیدار.

سۆران عومەر کێشەکانی قەزای کفری دەگەیەنێت بە لایەنی پەیوەندیدار. سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەداواچوون بۆ داواکاری دانیشتوانی قەزای کفری دەکات و دەیگەیەنێت بە لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراق.دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا دانیشتوانی قەزای کفری نیگەرانی و پەراوێزخستنی قەزاکەیان دەگەیەنن بە سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تا لە رێگەی خۆیەوە بەدواداچوونی بۆ …

عێراق لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە ئەگەر حکومەتیش پێک بێت تەمەنی کورت دەبێت.

عێراق لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە ئەگەر حکومەتیش پێک بێت تەمەنی کورت دەبێت. ئەم قۆناغەی عێراقی پێدا گوزەر دەکات، قۆناغی بەریەک کەوتنێکی نوێیە لەنێوان دۆستەکانی دوێنێ و نەیارەکانی ئەمڕۆ، قۆناغی یەکتر تاقیکردنەوەو ڕەدکردنەوەیە! لەحوکمڕانی نوێی عێراقدا لە ۲٠٠٥ەوە ئەم سەرکردە سیاسیانە بەشیعەو سونەوە قۆناغی زۆریان پێکەوە تاقیکردۆتەوە ئیدی هەندێکیان بڕوایان بەوانی دی نەماوە! بۆیە ئاسان ناگەنە ئەنجامی …

وێنەی ئەم ئافرەتە بەرکەوتووە بە بۆردومانی تورکیا نیشاندەری ئەوەیە کە تورکیا چی تاوانێکی دەرهەق بە خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.

لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق : وێنەی ئەم ئافرەتە بەرکەوتووە بە بۆردومانی تورکیا نیشاندەری ئەوەیە کە تورکیا چی تاوانێکی دەرهەق بە خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە. پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێکی ٥٠ لاپەڕەیی بە وەزارەتی دەرەوە کە باس لەبەکارهێنانی چەکی کیمیاوی قەدەغەکراو دەکات لەهەرێمی کوردستان . ڕاپۆرتێکی وردەکاریم پێشکەشی وەزیری بەرگری کرد لەسەر پەلامارو دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆ …

ئەوەی ئەمڕۆ لەگوندێکی گەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەرامبەر خەڵکی گەشتیاری پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ئەنجامدار تاوانی نێودەوڵەتی کۆمەڵکوژیە.

ئەوەی ئەمڕۆ لەگوندێکی گەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەرامبەر خەڵکی گەشتیاری پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ئەنجامدار تاوانی نێودەوڵەتی کۆمەڵکوژیە، سەرەخۆشی لەخانەوادەی قوربانیەکان دەکەین و لەخوا داواکارین شیفای خێرای بریندارەکان بدات. بەپێی دواین ڕاپۆرتی تیمی عێراقی ڕێکخراوی CPT لەئابی ساڵی ۲٠۱٥ ەوە تاکو ئەمڕۆ بە بۆردومانی تورکیا ۱۳۸ هاوڵاتی مەدەنی كوژراوە، دەیانیش بریندارو کەم ئەندام بوون، …

بەئامادەبونی بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و نوێنەری پارێزگای سلێمانی پێشوازیمان کرد لە چەند کەسایەتیەکی هۆزی البوحشمەی پارێزگای سەلاحەدین.

لەنوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەئامادەبونی بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و نوێنەری پارێزگای سلێمانی پێشوازیمان کرد لە چەند کەسایەتیەکی هۆزی البوحشمەی پارێزگای سەلاحەدین.  لە سەر بارودۆخی ئاوارەکانی کەمپی ئاشتی لەعەربەت لەشاری سلێمانی و ئاستەنگەکانی بەردەم گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان گفتوگۆمان کرد.

ئەمەی ڕودەدات دەرەنجامی خراپترین حوکمڕانی ئەم سی ساڵەیە.

ئەمەی ڕودەدات دەرەنجامی خراپترین حوکمڕانی ئەم سی ساڵەیە. ئێوە کارتان بۆ ئەوەکرد نەتەوەیەک لە “مەڕ” بەرهەم بێت، شوێن ئێوە بکەوێ! ئیدی گرنگ نییە چۆن پەروەردە دەبێت، گرنگ ئەوەیە ژمارەیەک بێ لەئێوە، چۆن بیردەکاتەوە ئاساییە مادام چەکی ئێوەی پێیە، خۆپیشاندەری پێ دەکوژن شەقی لە هەموو چین و توێژێک پێ هەڵدەدەن! تەزویری پێ دەکەن تەنها چاکەی پێ …