Soran Omar

ئاوارەکان بۆیە ناگەڕێنەوە حکومەتی عێراقی قەرەبویان ناکاتەوەو بەشێکیش سودمەندن لە بەردەوام بونی کەمپەکان.

ئاوارەکان بۆیە ناگەڕێنەوە حکومەتی عێراقی قەرەبویان ناکاتەوەو بەشێکیش سودمەندن لە بەردەوام بونی کەمپەکان. ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی سەردانی کەمپی ئاوارەکانی ئاشتی ناحیەی عەربەتمان کرد، ئەم ئاوارانە زۆرینە خەڵکی سەلاحەدینن و تاکو ئێستە نەگەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان. لەئێستەدا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران مانگانە سەبەتەی خۆراک و سەبەتەی پێداویستی پاککردنەوەیان پێ دەدات کە تێبینی لەسەر جۆری خۆراکەکان زۆرە. ئەم …

داوای کرێکارانی کرێی رۆژانەو گرێبەستی کۆمپانیای دۆزینەوەی نەوت جێبەجێ دەکرێت.

داوای کرێکارانی کرێی رۆژانەو گرێبەستی کۆمپانیای دۆزینەوەی نەوت جێبەجێ دەکرێت. لەماوەی پێشوو داواکاری کرێکارانی کرێی ڕۆژانەی گرێبەستی کۆمپانیای دۆزینەوەی نەوتم پێ گەشت و کارم لەسەر کرد، سوپاس بۆ خودا کێشەکەیان چارەسەر بوو.، داواکەیان جێبەبێ دەکرێت. ئەمڕۆ لەنامەیەکیاندا دڵخۆشی و پێزانینی خۆیان پێگەیاندین. ……… سيادة النائب سوران سعيد السلام عليكم ورحمة وبركاته كل الشكر والتقدير لجنابكم …

بۆ چارەسەر، کێشەی ئەمنی و مرۆیی پەنابەرانی کەمپی مەخورمان لەسەرۆک وەزیرانەوە ئاراستەی وەزیری کۆچ و کۆچبەران کرد.

بۆ چارەسەر، کێشەی ئەمنی و مرۆیی پەنابەرانی کەمپی مەخورمان لەسەرۆک وەزیرانەوە ئاراستەی وەزیری کۆچ و کۆچبەران کرد. لەساڵی ۱۹۹٤ هاوڵاتیەکی زۆری تورکیا ئاوارە بوون و هاتونەتە هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک لە چەند خێوەتگەیەک نیشتەجێ بوون، لەساڵی ۱۹۹۸ هێنراونەتە کەمپی مەخمور لەئێستەدا ژمارەیان ۱۲ هەزار هاوڵاتیە زۆرینەیان منداڵ و ئافرەت و منداڵ و بەتەمەنن. لەئێستەدا …

سۆران عومەر بۆ دەنگی ئەمریکا: دابەش بوون بەسەر ناکۆکی نێو ماڵی شیعەدا هەڵەیەکی گەورەیە.

سۆران عومەر بۆ دەنگی ئەمریکا: دابەش بوون بەسەر ناکۆکی نێو ماڵی شیعەدا هەڵەیەکی گەورەیە. سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بۆ دەنگی ئەمریکا وتی “بە کشانەوەی سەدریـیەکان هاوپەیمانێتی سێ قۆڵی ئۆتۆماتیکی هەڵدەوەشێتەوە.” “بە کشانەوەی سەدریـیەکان هاوپەیمانێتی سێ قۆڵی ئۆتۆماتیکی هەڵدەوەشێتەوە، لە سەرەتاوە نەدەبوو پارتی و یەکێتی بەو جۆرە دابەش ببن و ناکۆکیـیەکانیان بگاتە ئاستی …

دەرچوی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان دادەمەزرێن.

‎دەرچوی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان دادەمەزرێن.  کارمان لەسەر دامەزراندنی دەرچویەکی زۆری پزیشکی و تەندروستی کرد بۆ دامەزراندنیان، هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان گەشتە ئەنجام و سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان. جگە لەوە هەوڵیشمان داوە بۆ دامەزراندنی ئەو دەرچووە کوردانەی ناوچەناکۆکی لەسەرەکانمان کردوە کە …

نەخۆش هەیە دوای دوو مانگ لە مردنی سەرەی چارەسەری تیشکی بەرکەوتووە.

نەخۆش هەیە دوای دوو مانگ لە مردنی سەرەی چارەسەری تیشکی بەرکەوتووە. سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری تیشک یەکێک لە سەنتەرەکانی نەخۆشخانەی هیوایە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک، ئەم سەنتەرە تەنها دوو ئامێری هەیە لەکارکەوتندان ڕۆژانە چارەسەری ۷٠ نەخۆشی پێ دەکرێ، نرخی هەر ئامێرێکیان ۳ ملیۆن دۆلارە، بەڵام بەداخەوە لەئێستەدا چاکردنەوەشی لەلایەن کۆمپانیاکەوە ڕاگیراوە چونکە پارەی پێ …

حکومەت داهاتی سندوقی کۆمەکی شێرپەنجەی سەرف کردوەو شەش مانگە پارەی دکتۆرو کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوای نەداوە.

حکومەت داهاتی سندوقی کۆمەکی شێرپەنجەی سەرف کردوەو شەش مانگە پارەی دکتۆرو کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوای نەداوە. سندوقی کۆمەکی توشبوانی شێرپەنجە کە بەیاسا دانراوە حکومەت بۆی نییە دەسکاری داهاتەکەی بکات بەڵام پارەی تێدا نەهێڵراوە، لەگومرگ و باج و ڕسوماتی جگەرەو مەشروب و هاتوچۆش هیچ بڕە پارەیەک ناخرێتە سندوقەکە کەبەیاسا بۆی تەرخان کراوە. ئێستە دەڵێن پێویستە لەداهاتی سلێمانی …

دۆخی هەرێم لەوە خراپترە هاوپەیمانی ئیتارو سەدرو سونە بیپارێزێ.

دۆخی هەرێم لەوە خراپترە هاوپەیمانی ئیتارو سەدرو سونە بیپارێزێ. دەرچواندنی یاسای ئاسایشی خۆراک ئەو ڕاستیەی ئاشکراکرد کە شیعەکان چەند ناکۆک بن لەنێوان خۆیاندا دواجار ڕێک دەکەون، سونە چەند کێشەی لەگەڵیان هەبێ هەردوو لایەنی ناکۆکی شیعە لەگەڵی پێکدێن، بەڵام کورد و ڕونتر هەردوو حزبی دەسەڵات لەهەرێم وەلەو هاوپەیمانی ئیتارو سەدریەکانن بەڵام نەیانتوانی نە ئیتار نە سەدریەکان …

ئێوە کەی لە خەمی خەڵک تێدەگەن !

ئێوە کەی لە خەمی خەڵک تێدەگەن ! ئەوانەی خەمی ژیانی خەڵک و هەژاریی و بێ کاری و دانەمەزراندنی دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان و گرێبەستەکان و وانەبێژەکانیانە با دوای هەشت مانگ لەئەنجامدانی هەڵبژاردن حکومەت پێکبهێنن، نەک یەکەم ساڵی دوای هەڵبژاردنی پێش وەخت کە نرخی نەوت ۱۲٠ دۆلارە عێراق بەبێ یاسای بودجە تێپەڕێنێ ! کامە خەمی خەڵکە کە …

چۆن پارەی گەنمی جوتیاران جێی کرایەوە ؟

‎چۆن پارەی گەنمی جوتیاران جێی کرایەوە ؟ سەبارەت بە یاسای ئاسایشی خۆراک و پارەی قەرزی جوتیارانی هەرێم کەبڕەکەی سەرو ۳٠٠ ملیار دیمارە لە یاسای الدعم الطاريء للامن الغذائي، پێشتر لەجەدوەلی یاساکەدا بڕی ٥٠٠ملیار دینار دانرابوو بەناوی دفع مستحقات الفلاحين بضمنها فلاحي اقليم كوردستان . بەڵام پاش دواکەوتنی کۆبونەوەکە بۆ کاتژمێر ٥ی ئێوارە ڕاپۆرتێکی نوێی لیژنەی …