Soran Omar

لەعێراقدا ٢٨ کەمپی ئاوارە ماوە ٢٦ ی لەهەرێمی کوردستانە.

لەعێراقدا ٢٨ کەمپی ئاوارە ماوە ٢٦ ی لەهەرێمی کوردستانە. کۆبونەوەی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت دەربارەی ئاوارەکان و پێداویستی کەمپ و چۆنێتی گەڕانەوەیان. لەئێستەدا ٢٨ کەمپی ئاوارە لەعێراقدا ماوە کە ٤ یان لەسلێمانی و ٦ یان لەهەولێرو ١٦ یان دهۆک و ٢ دانەیان …

کەمپی پەنابەرانی مەخمور لەژێر مەترسی و گەمارۆدان.

کەمپی پەنابەرانی مەخمور لەژێر مەترسی و گەمارۆدان. لەشاری بەغدا پێشوازیم کرد لە دەستەی بەڕێوەبردنی پەنابەرانی کەمپی مەخور و یاداشتێکیان لەسەر کێشەکانیان و ئەو مەترسیانە کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە پێشکەش کرد. کەمپی مەخمور لەساڵی ۱۹۹٤ ەوە لە هەرێمی کوردستانن و ژمارەیان ۱۲ هەزار کەسە، زۆرینە کوردی تورکیان و لەهەرێمی کوردستان وەک پەنابەر لەو کەمپەدا نیشتەجێن. لەئێستەدا لەلایەن …

لەسەر بەشەخۆراکی هاوڵاتیان و ئاردو گەنم وەزیری بازرگانی بانگێشتی لیژنە دەکرێت.

لەسەر بەشەخۆراکی هاوڵاتیان و ئاردو گەنم وەزیری بازرگانی بانگێشتی لیژنە دەکرێت. کۆبونەوەی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە بانگێشتی وەزیری بازرگانی حکومەتی عێراق لەسەر کێشەکانی پەیوەست بە وەزارەت و بازرگانی و بەشەخۆراکی هاڵاتیان و گەنم و ئاردو پرسی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان لەهەرێمی کوردستان .

عێراق هاوکاری حاجیەکانی دەکات، پێویستە هەرێمیش هەمان هاوکاری بکات.

بەدواداچون بۆ هۆکاری جیاوازیی تێچوی حەجی هەرێم. عێراق هاوکاری حاجیەکانی دەکات، پێویستە هەرێمیش هەمان هاوکاری بکات پاش قسەکردن لەگەڵ شێخ سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق و سەردانی د.مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی عێراق و قسەکردن لەگەڵ بەرپرسی حەج و عەمرەی هەرێم دەرکەوت هۆکاری زیادکردنی نرخی حەج لەهەرێم بەبەراوردی عێراق بەبڕی ٥٠٠ …

بەدەمەوەچونی توشبووانی تالاسیمیا ئەرکێکی گەورەی ئینسانی یە.

بەدەمەوەچونی توشبووانی تالاسیمیا ئەرکێکی گەورەی ئینسانی یە. ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی سەردانی کۆمەڵەی تالاسیمیام کرد لەگەڵ کاک کۆچەر کەریم سەرۆکی کۆمەڵەو کارگێڕانی کۆمەڵەی تالاسیمیا کۆبوینەوە بەمەبەستی بەدواداچونی داواکاری و پێویستیەکانیان. لەشاری سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان ۱۳٠٠ توشبوی تالاسیمیا هەیە، بەداخەوە تاکو ئێستە ۳٠٠ لەوان هاوکاری مانگانەی ۱٥٠ هەزا دیناری هەیە، لە دوای ۲٠۱۳ …

لەهەوڵداین بۆ بەهەمیشەیی کردنی کارمەندانی گرێبەستی هەڵبژاردنەکان.

لەهەوڵداین بۆ بەهەمیشەیی کردنی کارمەندانی گرێبەستی هەڵبژاردنەکان. شاندیكی پەرلەمانی پێشوازی لە نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات شاندێكی پەرلەمانی كە پێكهاتبوو لە پەرلەمانتاران د.موسەننا ئەمین و دارا سێكانیانی و یادگار مەحمود و بەدریە حسێن و سۆران عومەر پێشوازیان لە فەرمانبەرانی گرێبەست لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد لەبارەگای نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی …

پێشوازی لە بەشێک لە خانەوادەی ئەو پەنابەرانەی بەریتانیا کە مەترسی بەزۆر ناردنەوەیان لەسەرە.

پێشوازی لە بەشێک لە خانەوادەی ئەو پەنابەرانەی بەریتانیا کە مەترسی بەزۆر ناردنەوەیان لەسەرە. شاندێكی پەرلەمانی كە پێكهاتبوو لە پەرلەمانتاران د.موسەننا ئەمین و دارا سێكانیانی و سۆران عومەر لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیان لە نوێنەرانی فیدراسیۆنی پەنابەران و ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەو پەنابەرانە كرد كە بڕیاری بەزۆر ناردنەوەیان دراوە،. لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی …

حکومەتی هەرێم پارەی سندوقی کۆمەک بۆ توشبووانی شێرپەنجەی خەرجکردوەو نۆ سەرچاوەی داهاتی سندوقەکەشی بڕیوە.

حکومەتی هەرێم پارەی سندوقی کۆمەک بۆ توشبووانی شێرپەنجەی خەرجکردوەو نۆ سەرچاوەی داهاتی سندوقەکەشی بڕیوە. سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیان لە دەستەی داكۆكیكاری لە نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری شێرپەنجە کرد. لای خۆیەوە سۆران عومەر ئاماژەی بەهەوڵەکانی کرد کە بۆ دابین کردنی دەرمان و پێداویستیەکانی نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامی داوەو پشتیوانی داواکاری …

مافەکانی خەڵکی کوردستان ئەرکێکی پیرۆز و گرنگە و کاری پێکەوەیی بۆ دەکەین.

مافەکانی خەڵکی کوردستان ئەرکێکی پیرۆز و گرنگە و کاری پێکەوەیی بۆ دەکەین.   سۆران عومەر لە تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و شاندی یاوەری لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد.  مامۆستا سەلاحەدین داواى كرد فراکسیۆنەکان هەماهەنگ بن و …

گرنگی بەپێداویستیەکانی ژیانی خەڵک دەدرێت.

گرنگی بەپێداویستیەکانی ژیانی خەڵک دەدرێت. کۆبونەوەی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی ئەمجامدرا تێیدا بڕیار دراگرنگیی بدرێ بەو بابەتانەی کەپەیوەستن بەژیانی خەڵک و خۆراک، لەڕۆژانی داهاتوو وەزیری پیشەسازی و وەزیری بازرگانی بانگێشتی لیژنە بکرێن.