داوای ڕاگرتنی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکرێت. پاش ئەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی نامەیەکی ئاراستەکردین و داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا دەکات بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هەروەها ڕێکخراوی ئاشتی کوردستان ڕاپۆرتێکیان پێگەیاندین تێیدا ئاماژە بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو دەکەن لەلایەن تورکیاوە . داواکەمان ئاراستەی بەڕێز جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی …
Category Archives: هەواڵ
ئەمڕۆ داوای کارمەندانی گرێبەستی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنم گەیاندە بەڕێز حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
ئەمڕۆ داوای کارمەندانی گرێبەستی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنم گەیاندە بەڕێز حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق. بەڕێزیان داواکەیان ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمان کرد تاکو لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ داواکاریەکەیان گفتوگۆی لەسەر بکرێت و ئەگەر توانرا لەیاسای الدعم الطارئ للامن الغذائي والتنمية جێی بکرێتەوە.
کارمەندانی گرێبەستی هەڵبژاردنەکان داوای گرێبەستی کارپێکردن دەکەن.
کارمەندانی گرێبەستی هەڵبژاردنەکان داوای گرێبەستی کارپێکردن دەکەن. پێشوازیم کرد لە نوێنەری کارمەندانی گرێنەستی هەڵبژاردن کەلەسەرجەم شارەکانی عێراقەوە لەشاری بەغدا گردبونەتەوە بۆ داواکردنی مافەکانیان تاکو بکرێنە گرێبەستی کارکردن. ئەم کارمەندانە ئەوانەن کە سەر بەهیچ لایەنێک نین بۆیە بەخزمەتی زۆرەوە ئێستە نێردراونەتەوە ماڵەوە. پشتیوانی لە داواکاریەکەیان دەکەین و ئەوەی لەتواناماندا بێ لەگەڵ هاوڕێکانم لەپەرلەمان هەوڵیان بۆ دەدەین. …
Continue reading “کارمەندانی گرێبەستی هەڵبژاردنەکان داوای گرێبەستی کارپێکردن دەکەن.”
لەعێراقدا ٢٨ کەمپی ئاوارە ماوە ٢٦ ی لەهەرێمی کوردستانە.
لەعێراقدا ٢٨ کەمپی ئاوارە ماوە ٢٦ ی لەهەرێمی کوردستانە. کۆبونەوەی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت دەربارەی ئاوارەکان و پێداویستی کەمپ و چۆنێتی گەڕانەوەیان. لەئێستەدا ٢٨ کەمپی ئاوارە لەعێراقدا ماوە کە ٤ یان لەسلێمانی و ٦ یان لەهەولێرو ١٦ یان دهۆک و ٢ دانەیان …
Continue reading “لەعێراقدا ٢٨ کەمپی ئاوارە ماوە ٢٦ ی لەهەرێمی کوردستانە.”
کەمپی پەنابەرانی مەخمور لەژێر مەترسی و گەمارۆدان.
کەمپی پەنابەرانی مەخمور لەژێر مەترسی و گەمارۆدان. لەشاری بەغدا پێشوازیم کرد لە دەستەی بەڕێوەبردنی پەنابەرانی کەمپی مەخور و یاداشتێکیان لەسەر کێشەکانیان و ئەو مەترسیانە کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە پێشکەش کرد. کەمپی مەخمور لەساڵی ۱۹۹٤ ەوە لە هەرێمی کوردستانن و ژمارەیان ۱۲ هەزار کەسە، زۆرینە کوردی تورکیان و لەهەرێمی کوردستان وەک پەنابەر لەو کەمپەدا نیشتەجێن. لەئێستەدا لەلایەن …
Continue reading “کەمپی پەنابەرانی مەخمور لەژێر مەترسی و گەمارۆدان.”
لەسەر بەشەخۆراکی هاوڵاتیان و ئاردو گەنم وەزیری بازرگانی بانگێشتی لیژنە دەکرێت.
لەسەر بەشەخۆراکی هاوڵاتیان و ئاردو گەنم وەزیری بازرگانی بانگێشتی لیژنە دەکرێت. کۆبونەوەی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە بانگێشتی وەزیری بازرگانی حکومەتی عێراق لەسەر کێشەکانی پەیوەست بە وەزارەت و بازرگانی و بەشەخۆراکی هاڵاتیان و گەنم و ئاردو پرسی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان لەهەرێمی کوردستان .
عێراق هاوکاری حاجیەکانی دەکات، پێویستە هەرێمیش هەمان هاوکاری بکات.
بەدواداچون بۆ هۆکاری جیاوازیی تێچوی حەجی هەرێم. عێراق هاوکاری حاجیەکانی دەکات، پێویستە هەرێمیش هەمان هاوکاری بکات پاش قسەکردن لەگەڵ شێخ سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق و سەردانی د.مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی عێراق و قسەکردن لەگەڵ بەرپرسی حەج و عەمرەی هەرێم دەرکەوت هۆکاری زیادکردنی نرخی حەج لەهەرێم بەبەراوردی عێراق بەبڕی ٥٠٠ …
Continue reading “عێراق هاوکاری حاجیەکانی دەکات، پێویستە هەرێمیش هەمان هاوکاری بکات.”
بەدەمەوەچونی توشبووانی تالاسیمیا ئەرکێکی گەورەی ئینسانی یە.
بەدەمەوەچونی توشبووانی تالاسیمیا ئەرکێکی گەورەی ئینسانی یە. ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی سەردانی کۆمەڵەی تالاسیمیام کرد لەگەڵ کاک کۆچەر کەریم سەرۆکی کۆمەڵەو کارگێڕانی کۆمەڵەی تالاسیمیا کۆبوینەوە بەمەبەستی بەدواداچونی داواکاری و پێویستیەکانیان. لەشاری سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان ۱۳٠٠ توشبوی تالاسیمیا هەیە، بەداخەوە تاکو ئێستە ۳٠٠ لەوان هاوکاری مانگانەی ۱٥٠ هەزا دیناری هەیە، لە دوای ۲٠۱۳ …
Continue reading “بەدەمەوەچونی توشبووانی تالاسیمیا ئەرکێکی گەورەی ئینسانی یە.”
لەهەوڵداین بۆ بەهەمیشەیی کردنی کارمەندانی گرێبەستی هەڵبژاردنەکان.
لەهەوڵداین بۆ بەهەمیشەیی کردنی کارمەندانی گرێبەستی هەڵبژاردنەکان. شاندیكی پەرلەمانی پێشوازی لە نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات شاندێكی پەرلەمانی كە پێكهاتبوو لە پەرلەمانتاران د.موسەننا ئەمین و دارا سێكانیانی و یادگار مەحمود و بەدریە حسێن و سۆران عومەر پێشوازیان لە فەرمانبەرانی گرێبەست لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد لەبارەگای نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی …
Continue reading “لەهەوڵداین بۆ بەهەمیشەیی کردنی کارمەندانی گرێبەستی هەڵبژاردنەکان.”
پێشوازی لە بەشێک لە خانەوادەی ئەو پەنابەرانەی بەریتانیا کە مەترسی بەزۆر ناردنەوەیان لەسەرە.
پێشوازی لە بەشێک لە خانەوادەی ئەو پەنابەرانەی بەریتانیا کە مەترسی بەزۆر ناردنەوەیان لەسەرە. شاندێكی پەرلەمانی كە پێكهاتبوو لە پەرلەمانتاران د.موسەننا ئەمین و دارا سێكانیانی و سۆران عومەر لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیان لە نوێنەرانی فیدراسیۆنی پەنابەران و ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەو پەنابەرانە كرد كە بڕیاری بەزۆر ناردنەوەیان دراوە،. لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی …